پێشانگایه‌كی کتێب لە پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجە كرایه‌وه
لەپێناو زیاتر گرنگیدان بە بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆشنبیری و بەکلتورکردنی خوێندنەوە و زیاتر ئاشنابوونی خوێندکار بە دونیای خوێندنەوە، پێشانگایه‌كی کتێب لە پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجە كرایه‌وه.
رۆژی دووشه‌ممه 16/1/2023 به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندن و چالاكییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و بەهەماهەنگی کتێبخانەی هەژار موکریانی، پێشانگایه‌كی کتێب لە پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجە كرایه‌وه به‌ئامانجی گرنگیدان بە بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆشنبیری و بەکلتورکردنی خوێندنەوە و زیاتر ئاشنابوونی خوێندکاران بە دونیای خوێندنەوە.
شایه‌نی باسه پێشانگاکە بۆ ماوەی هه‌فته‌یه‌ك له پەیمانگای تەکنیکی ھەڵەبجەبەردەوام دەبێت.