توێژینهوهیهكی گرنگ لهسهر ڤایرۆسی جگەری جۆری (B) بڵاوكرایهوه
لەهەوڵێكی تری زانستیدا (د. ماردین عثمان عبدالقادر) ئەكادیمیست و مامۆستای كۆلێجی تهكنیكی تهندروستی و پزیشكی له زانكۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی توێژینەوەی چوارەمی خوێندنی دكتۆراكەی بەهاوبەشی لەگەڵ (پ.ی.د.هێشوو سلێمان و د.پێشنیار محمد) لە گۆڤارێكی ئاستبەرزی جیهانی بڵاوکردەوە.
توێژینەوەكەش بەناونیشانی (Genetic characterization of hepatitis B virus genotypes among patients with chronic infection in Sulaimaniyah city, Iraq ) لە گۆڤارێكی بەناوبانگی جیهانی (Peer j ) بڵاوكراوەتەوە كە خاوەنی ئیمپاكت فاكتەری(3.6)ە.
ئەم توێژینەوەیەش تێدا کراوە بۆ ڤایرۆسی جگەری جۆری (B).
شایەنی باسە دوو جۆری نوێ کە پێشتر نەبینراوە دۆزراوەتەوە و بەناوی شاری سلێمانیەوە ناونراوە و لە بانکی جینی جیهانی بە ناو و ژمارەکانی HBV/Sul-1/2021 accession number MZ077051 and HBV/Sul-2/2021 accession number MZ077052 تێدا تۆمارکراوەو بڵاوکراوەتەوە.
بۆ بینینی زانیاری زیاتر دەربارەی توێژینەوەکە دەتوانن سەردانی ئەم لینکە بکەن: https://peerj.com/articles/14454/