Back

لەپەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان کۆتایی بەخولێکی تۆپی پێ هات

بەچاودێری پ.ی.د. ئالان فەرەیدون علی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و بەسەرپەرشتی پ.ی.د. سالم نعمت عزیز ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان ، بەهاوکاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندن و چالاكییه‌كان له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ و کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لقی دەربەندیخان،دوێنێ دووشەممە ٢٠٢١/٣/٢٩ لەدوای ئەنجامدانی کۆمەڵێک …

كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ژماره‌ 6 ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو

له‌ درێژه‌ی كۆبونه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و بۆ تاوتوێكردنی پرۆسه‌ی خوێندن و چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان، ئه‌نجومه‌نی زانكۆ كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ژماره‌ 6 ی به‌ڕێوه‌برد. به‌یسه‌رپه‌رشتی پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به‌ئاماده‌بوونی یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ بۆ …

پشكنینی كۆرۆنا له‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت

به‌هۆی دوباره‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا له‌هه‌رێمی كوردستان و گرتنه‌به‌ری ڕێگای پاراستنی گیانی هاوڵاتیان، تیمێكی ته‌ندروستی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید طاهر علی والی تایبه‌ت به‌ په‌تای كۆرۆنا ده‌ستی كرد به‌ ئه‌نجامدانی پشكنینی كۆرۆنا به‌ ئامێری ( PCR) بۆ سه‌رجه‌م مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران …

دوو خوێندکاری کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی سیمینارێکی بەپێز پێشکەش دەکەن

رۆژی یەکشەممە (٢٠٢١/٣/٢٧) هەردوو خوێندکاری قۆناغی دووەمی بەشی شیکاری نەخۆشییەکان (ئایندە صديق و شەنگە بارام) لە کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، سیمینارێکی بەپێزیان بە ناونیشانی ( بنچینەو پێکهاتەی بەکتریاکان) ئەنجامدا کە لەهەموو شوێنێکی زەویدا بڵاون و لەگەڵ مرۆڤدا دەژین. …

رێژه‌یه‌كی زۆر پێداویستی خۆپارێزی و پزیشكی به‌سه‌ر كۆلێج و په‌یمانگه‌كانی زانكۆدا دابه‌شكرا

دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا و چین و ده‌زگای مرۆیی مامه‌وه‌، رێژه‌یه‌كی زۆر له‌ پێداویستی خۆپارێزی و پزیشكی پێشكه‌ش به‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كرا كه‌ پێكهاتبوون له‌ ( ماسك، ده‌ستكێش، ئامێری پێوانه‌كردنی ئۆكسجین، ماسك شیڵد، دیتۆڵ، ئه‌یتۆڵ، سائیلی ده‌ستشتن و …

زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی خوێندكاران ئاگادارده‌كاته‌وه‌

سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیته‌کنیکی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم خوێندکاران و مامۆستایان دەکاتەوە کە دەوامی ئاسایی لەزانکۆی پۆلیته‌کنیکی سلێمانی رۆژی شه‌ممه‌ ٢٧/٣/٢٠٢١ به‌ پبێی خشته‌ی زانستی به‌شه‌ زانستیه‌کان دەسپێدەکاتەوە وە بەپێی ساڵنامەی پەسەندکراوی زانکۆمان. به‌ هه‌یوای سه‌لامه‌تی وته‌ندروستی بۆ هه‌موو لایه‌ک له‌ گه‌ڵ …

زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ڕێككه‌وتن و لێكگه‌یشتنی زانستی ژماره‌ 87 ی واژۆكرد

له‌ درێژه‌ی ڕێككه‌وتننامه‌و لێكگه‌یشتنه‌ زانستییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كه‌ ژماره‌یان گه‌یشتۆته‌ 87 ڕێككه‌وتن، ئه‌مڕۆش لێكگه‌یشتنێكی زانستیانه‌ی له‌گه‌ڵ كۆلێجی ئه‌ركان سه‌ربه‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان واژۆكرد. له‌پاش ڕاگۆڕینه‌وه‌و گفتوگۆیه‌كی تایبه‌ت و پێشكه‌شكردنی پشتیوانییه‌كانی زانكۆ به‌ كۆلێجی ئه‌ركان له‌ چوارقوڕنه‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ …

مه‌راسیمێك بۆ كۆتاهاتنی خولی به‌هێزكردنی زانكۆ، له‌كۆلێژی ئه‌ركان به‌ڕێوه‌چوو

وه‌ك هه‌ستكردن به‌ به‌رپرسیارێتی و به‌خشینی زانست و زانیاری نوێ به‌ ده‌زگاكان له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌هاوكاری ناوه‌ندی گه‌شه‌پێدان بۆ كار ( CDC )، یه‌كه‌ی ڕاهێنانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی خولێكی پێنج ڕۆژه‌ی به‌هێزكردن له‌بواری (ئه‌ته‌كێت و پرۆتۆكۆل له‌ شوێنی كاردا) …

خوێندکارێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی کوردستان بەدەست هێنا

رۆژی چوار شەممە 17ی ئاداری 2021 لە بەڕێوەچوونی چوارەمین سیمپۆزیەمی پەیپەرە نایابەکان کە لەلایەن رێکخراوی کەیساین (Kscien) رێکخرابوو، خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە خوێندکار (ئالاء احمد رەحیم) خوێندکار لە کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی سەر بەزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆ بردنەوەی خەڵاتی سەرۆکی پەرلەمان و …

له‌بواری توێژینه‌وه‌ی زانستیدا، زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی هه‌نگاو‌ی گه‌وره‌ی بڕیوه‌

له‌ نوێترین ڕیزبه‌ندی زانستی زانكۆكانی عێراقدا به‌تایبه‌تی ئاستی ئه‌نجامدان و یڵاوكردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌ی زانستی ، ماڵپەڕی (http://iusd.bhe.iq ( Iraq Universities Sientometrics database عێراقی ، ڕانکی سه‌رجه‌م زانکۆکانی عێراق لە ڕووی توێژینەوەى زانستی دەخاتە ڕوو لەسەر بنەماى ژمارەى (توێژینەوەى بلاوکراوە(پەیپەر) سایتەیشن بۆ …