مه‌راسیمێك بۆ كۆتاهاتنی خولی به‌هێزكردنی زانكۆ، له‌كۆلێژی ئه‌ركان به‌ڕێوه‌چوو
وه‌ك هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی و به‌خشینی زانست و زانیاری نوێ به ده‌زگاكان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌هاوكاری ناوه‌ندی گه‌شه‌پێدان بۆ كار ( CDC )، یه‌كه‌ی ڕاهێنانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی خولێكی پێنج ڕۆژه‌ی به‌هێزكردن له‌بواری (ئه‌ته‌كێت و پرۆتۆكۆل له شوێنی كاردا) بۆ (كۆلێجی ئه‌ركان له چوارقوڕنه) سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ 62 ئه‌فسه‌رو پله‌دار كرده‌وه.
به‌چاودێری ( پ.ی. دکتۆر ئالان فەره‌یدون عەلی ئەمین) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و به‌ئاماده‌بوونی یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ، یه‌كه‌ی ڕاهێنانی زانکۆ له پاش خولێکی تایبەتی بۆ ئەفسەران و پلەدارانی (کۆلێجی ئەرکان- چوارقوڕنە)له‌سه‌ر داوای خۆیان ڕێكخست و ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24 ی ئاداری 2021 مه‌راسیمی كۆتایی خوله‌كه له هۆڵی سه‌رۆك مام جه‌لال له‌ناو بینای كۆلێژی ئه‌ركان له چوارقوڕنه به‌ڕێوه‌چوو.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا عمید ركن سالار ابراهیم صابر ڕاگری كۆلێجی ئه‌ركان له ووته‌یه‌كدا سوپاسی بێپایانی گه‌یانده زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی تایبه‌ت به هاوكاری و پشتیوانیان له ڕووی زانستییه‌وه بۆ كۆلێجی ئه‌ركان و كردنه‌وه‌ی خوڵێكی به‌هێزكردن بۆ ئه‌فسه‌ران و پله‌داران، دوپاتیكرده‌وه كه سوودێكی گه‌وره‌یان له خوله‌كه بینیوه‌و هیوای خواست ئه‌م جۆره كارانه درێژه‌ی هه‌بێت، هه‌روه‌ها سوپاسی یه‌كه‌ی ڕاهێنانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كرد بۆ هه‌وڵ و ماندوبونیان.
پاشان پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له ووته‌یه‌كدا پیرۆزبایی گه‌یانده به‌شداربووانی خوله‌كه‌و هیوای خواست به‌رنامه‌و وانه‌كانی خوله‌كه سوودمه‌ند بوبێت بۆ هه‌موان ، هه‌روه‌ها ته‌ئكیدی له‌سه‌ر هه‌وڵ و پشتیوانییه‌كانی زانكۆ كرده‌وه بۆ سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، له‌كۆتاییدا سه‌رۆكی زانكۆ هیوای خواست هه‌ردوولا به‌پێ ی توانا‌و پسپۆری و پێویستییه‌كان هاوكاری یه‌كتربن .
له‌كۆتاییدا بڕوامه‌ی به‌شداریكرد و ده‌رچوون به‌خشرایه به‌شداربووانی خوله‌كه ، هه‌روه‌ها ڕێزلێنان و سوپاس و پێزانینی كۆلێژی ئه‌ركان به‌خشرایه هه‌ردوو مامۆستای زانكۆ ( م.عباس جمعه‌و د. هێرش ڕسوڵ) له‌پای ماندوبونیان له‌ماوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی خوله‌كه.
مامۆستا (عباس جمعه) وه‌ك مامۆستای خوله‌كه به سایتی زانكۆی ڕاگه‌یاند:
لە رۆژانی (2/21 بۆ 2021/2/25) وه‌ك یه‌كه‌ی ڕاهێنان له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی هه‌ستاین به ڕێكخستنی خولێكی به‌هێزكردن له‌بواری (ئه‌ته‌كێت و پرۆتۆكۆل له‌شوێنی كاردا) بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له كۆلێژی ئه‌ركان- چوارقوڕنه ، كه 62 له ئه‌فسه‌ران و پله‌داران به‌شداریی كارایان تیاداكردو توانیمان زانستی نوێ ببه‌خشینه سه‌رجه‌م به‌شداربووان .
عمید ركن سالار ابراهیم صابر ڕاگری كۆلێجی ئه‌ركان تایبه‌ت به سایتی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ووتی:
هه‌روه‌ها م. عباس جمعه بۆ سایتی زانكۆ دوا :
شایانی باسه کۆلیجی ناوبراو لە ساڵی 2003 وە لەلایەن سه‌رۆك (مام جەلال )ەوە دروستکراوە.