Back

خوێندکارێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی کوردستان بەدەست هێنا

رۆژی چوار شەممە 17ی ئاداری 2021 لە بەڕێوەچوونی چوارەمین سیمپۆزیەمی پەیپەرە نایابەکان کە لەلایەن رێکخراوی کەیساین (Kscien) رێکخرابوو، خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە خوێندکار (ئالاء احمد رەحیم) خوێندکار لە کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی سەر بەزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆ بردنەوەی خەڵاتی سەرۆکی پەرلەمان و گەنجترین توێژەر کە خەڵاتەکەش لەلایەن د. ڕێواس فایەق سەرۆکی پەرلەمانەوە دابینکرابوو. چونکە خوێندکاری ناوبراو خاوەنی دوو توێژینەوەی زانستی جیهانییە بەناوەکانی (Applied Ecology and Environmental researches، Micro bial Biosystems ). شایەنی باسە خوێندکاری ناوبراو لەم پێشبڕکێیەدا خەڵاتی گەنجترین توێژەری بەدەستهێنا لە نێوان زیاتر لە (400) توێژینەوەدا کە لەسەر ئاستی کوردستان پێشکەش بە پێشبڕکێکە کرابوو. پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پیرۆزبایی و دەستخۆشی خۆی ئاڕاستەی ئەو خوێندکارەو کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی دەکات و بڕیاریشی دا لەداهاتویەکی نزیکدا ڕێزلێنانی زانکۆی پێشکەش بکات.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile