پشكنینی كۆرۆنا له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
به‌هۆی دوباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا له‌هه‌رێمی كوردستان و گرتنه‌به‌ری ڕێگای پاراستنی گیانی هاوڵاتیان، تیمێكی ته‌ندروستی له نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید طاهر علی والی تایبه‌ت به په‌تای كۆرۆنا ده‌ستی كرد به ئه‌نجامدانی پشكنینی كۆرۆنا به ئامێری ( PCR) بۆ سه‌رجه‌م مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكارانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی .
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 30 ئاداری 2021 تیمێكی ته‌ندروستی نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید طاهر علی والی تایبه‌ت به په‌تای كۆرۆنا سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانیان كرد‌و ده‌ستیان به پشكنینی فه‌رمانبه‌رانی زانكۆ كرد.
عماد مجید نوری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له‌سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ به‌سایتی زانكۆی ڕاگه‌یاند: سوپاس و ده‌ستخۆشیمان هه‌یه بۆ تیمی ته‌ندروستی نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید طاهر علی والی تایبه‌ت به په‌تای كۆرۆنا له‌شاری سلێمانی بۆ ئه‌نجامدانی پشكنینی كۆرۆنا بۆ زانكۆمان به ئامێری(PCR) كه هه‌نگاوێكی زۆر باشه له‌م كاته‌دا كه خه‌ریكه په‌تای كۆرۆنا دوباره بڵاوده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها ووتی بڕیاره پشكنینه‌كه سه‌رجه‌م كۆلێج و په‌یمانگاكانی زانكۆ بگرێته‌وه كه به‌نزیكه‌یی 000 20 هه‌زار كه‌س ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند له‌سه‌رجه‌م شوێنه‌كان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و هۆبه‌كانی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی زانكۆ هاوكاری تیمه ته‌ندروستیه‌كه ده‌بن له‌پێناو سه‌ركه‌وتن و خێرا ڕاپه‌ڕاندنی ئیش و كاره‌كانیان.