كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ژماره 6 ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
له درێژه‌ی كۆبونه‌وه به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و بۆ تاوتوێكردنی پرۆسه‌ی خوێندن و چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان، ئه‌نجومه‌نی زانكۆ كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ژماره 6 ی به‌ڕێوه‌برد.
به‌یسه‌رپه‌رشتی پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به‌ئاماده‌بوونی یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و كارگێری و دارایی و سه‌رجه‌م ڕاگری كۆلێج و په‌یمانگاكان و ئه‌مینداری ئه‌نجومه‌ن، كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ژماره 6 ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو كه چه‌ندین ته‌وه‌ری گرنگی له‌خۆ گرتبوو .
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 30 ی ئاداری 2021 به‌ڕێوه‌چوو ، سه‌رۆكی زانكۆ ووته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو تیایدا ده‌ستخۆشی له ئاماده‌بووان كرد بۆ په‌یڕه‌وكردنی ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان به‌تایبه‌تی له‌ناو مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكاران‌دا و داوای كرد زیاتر پابه‌ندبن له‌پێناو پاراستنی گیانی هه‌مواندا چونكه په‌تای كۆرۆنا دوباره خه‌ریكه سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه.
پاشان سه‌رۆكی زانكۆ پیرۆزبایی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ كرد به‌بۆنه‌ی دانپێدانانی فه‌رمی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراق به زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و هیوای خواست به‌هه‌وڵ و كۆششی هه‌موولایه‌ك هه‌نگاوی باشتر هه‌ڵبگیرێت به‌ئاراسته‌ی گه‌وره‌بوون و فراوانبوونی كاروچالاكییه‌كانی زانكۆ به‌تایبه‌تی له‌ڕووی زانستییه‌وه.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نی زانكۆ بریارێكی په‌سه‌ندكرد به پێكهێنانی دوولیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند بۆ به‌دواداچوونی خاڵه‌كانی ڕاسپارده‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراق كه‌به‌نوسراوی فه‌رمی ئاراسته‌ی زانكۆ كراوه سه‌باره‌ت به به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه له بیناو باڵه‌خانه‌كانی زانكۆ‌و خه‌مڵاندنی پێداویستییه‌كانیوه ناردنیان بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و وه‌زاره‌تی دارایی و وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی دارایی و كارگێڕی بۆیان ، هه‌روه‌ها بۆ زیادكردنی ستافی خوێندن و زیادكردنی كورسی بۆ خوێندنی دكتۆرا به‌پێ ی پێدواویستی . هه‌روه‌ها لیژنه‌ی دووه‌م تایبه‌ت ده‌بێت به پڕكردنه‌وه‌ی ستافی دكتۆرا له كۆلیجه‌كانی زانكۆ‌و دیاریكردنی پێداویستییه‌كان.
به‌شێكی تری كۆبونه‌وه جه‌ختكردنه‌وه‌بوو له گرنگی سه‌ربه‌خۆیی زانكۆكان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته داراییه‌كان به‌پێی ڕێنماییه داراییه‌كان بۆ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانیبه‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی پێداویستی خوێندن و خۆپارێزی ته‌ندروستی و ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی خوێندن به‌سه‌ركه‌وتویی به‌تایبه‌ت دابینكردنی پێداویستی بۆ خوێندنی ئێواران له زانكۆ.
ئه‌نجومه‌نی زانكۆ به‌پێویستی ده‌زانێت له‌به‌رامبه‌ر به هه‌وڵ و ماندوبوونی سه‌رجه‌م ئه‌و لیژنه سه‌ره‌كی و لاوه‌كیانه‌ی كه له‌سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ‌و كۆلێج و په‌یمانگاكان دروست كران بۆ پێشوازی و و ڕونكردنه‌وه پێویستییه‌كان بۆ وه‌رگرتنی دانپیادانانی فه‌رمی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حكومه‌تی عێراق به زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رو لێپرسراوانی به‌ش و هۆبه‌كان سوپاس و پێزانینی فه‌رمیان ئاراسته بكرێت.
كۆبونه‌وه بڕیاریدا به‌بۆنه‌ی ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی زانكۆ له 4/4 و بڕیاری دانپیادانانی فه‌رمی به زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خویندنی باڵای عێراقه‌وه ، له 4/4 بۆ 4/10 كار‌و چالاكی زانستی و جۆراوجۆر له‌سه‌رجه‌م كۆلێج و په‌یمانگاكان ئه‌نجامبدرێت به گرتنه‌به‌ری ڕێكاری ته‌ندروستییه‌وه.
له‌سه‌ر ته‌وه‌ره‌كانی كاروباری زانستی و خوێندكاران و كارگێڕی و دارایی گفتوگۆ‌و بڕیاری پێویستیان له‌باره‌وه درا.