لەپەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان کۆتایی بەخولێکی تۆپی پێ هات
بەچاودێری پ.ی.د. ئالان فەرەیدون علی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و بەسەرپەرشتی پ.ی.د. سالم نعمت عزیز ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان ، بەهاوکاری بهڕێوهبهرایهتی راگهیاندن و چالاكییهكان له سهرۆكایهتی زانكۆ و کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لقی دەربەندیخان،دوێنێ دووشەممە ٢٠٢١/٣/٢٩ لەدوای ئەنجامدانی کۆمەڵێک یاری لەنێوان بەشە زانستی و کارگێڕییەکاندا ، خولی تۆپی پێی پەیمانگا کۆتایی پێهات و لەلایەن ڕاگری پەیمانگا خەڵات بەخشرایە تیپی یەکەم و دووەمی خولەکە ، وەبە نوێنەرایەتی خوێندکارانی پەیمانگاش سوپاسنامەو ڕێزلێنانی خۆیان بەخشیە ڕاگرایەتی پەیمانگای تەکنیکی دەربەندیخان بەرامبەر هاوکاری و خزمەتی بەردەوامی بۆ خوێندکاران و بەڕێوەبردنی خولەکە.