له‌بواری توێژینه‌وه‌ی زانستیدا، زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی هه‌نگاوی گه‌وره‌ی بڕیوه
له نوێترین ڕیزبه‌ندی زانستی زانكۆكانی عێراقدا به‌تایبه‌تی ئاستی ئه‌نجامدان و یڵاوكردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌ی زانستی ، ماڵپەڕی (http://iusd.bhe.iq ( Iraq Universities Sientometrics database عێراقی ، ڕانکی سه‌رجه‌م زانکۆکانی عێراق لە ڕووی توێژینەوەى زانستی دەخاتە ڕوو لەسەر بنەماى ژمارەى (توێژینەوەى بلاوکراوە(پەیپەر) سایتەیشن بۆ هەر پەیپەرێک سایتەیشنی خۆیی Self-Citattions و ڕیژەی توێژینەوەى بلاوکراوەى جیهانی، ژمارەى توێژینەوەى بلاوکراوەى جیهانی) یه.
لەسەر ئاستی عێراق لە کۆی 65 زانکۆ لەم ڕیزبەندییەدا، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی له ڕیزبه‌ندی 32 هه‌میندا ده‌بینرێت، لە ژمارەى پیپەردا(324پەیپەر) له ڕیزبه‌ندی 26هەمین دایه، لە ژمارەى سایتەیشندا (2228 سایتەیشن) 5هەمینەو لە ژمارەى سایتەیشن بۆ هەر پەیپەرێک، وه لە ژمارەى توێژینەوەى بلاوکراوەى جیهانی له ڕیزبه‌ندی 29 هه‌میدا ناوی هاتووه. كه‌ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌و كۆمه‌ڵه ده‌ستكه‌وته‌ی كه له‌ماوه‌ی زۆر كه‌می دامه‌زراندنی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ده‌ستهێنراوه كه بێگومان به‌هه‌وڵ و دڵسۆزی و شه‌ونخونی ئه‌كادیمیان و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكارانی زانكۆ بهدهستهێنراوهو ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ هه‌نگاوی گه‌وره‌تر ده‌نرێت به‌ئاراسته‌ی فراوانتر كردنی پێگه‌ی زانستی زانكۆكه چ له‌سه‌ر ئاستی و ناوخۆیی و ناوچه‌یی و جیهانیدا.
وە لەسەر ئاستی هه‌رێمی کوردستان بە گشتی ، لەکۆی 17 زانکۆی حکومی و ئەهلی، زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له ڕیزبه‌ندی 5 دایه:
1. Sallahaddin University – Erbil
2. University of Sulaimani
3. Soran University
4. University of Duhok
5. Sulaimani Polytechnic University
6. Koya University
7. Hawler Medical University
8. University of Zakho
9. University of Raparin
10. University of Kurdistan Hawler
11. Erbil Polytechnic University
12. Charmo University
13. Duhok Polytechnic University
14. Garmian University
15. University of Halabja
16. American University of Iraq – Sulaimani (AUIS)
17. The American University of Kurdistan
سەرچاوە http://iusd.bhe.iq/
قاعدة البيانات العلمية للجامعات العراقية
iusd.bhe.iq