Back

دوو خوێندکاری کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی سیمینارێکی بەپێز پێشکەش دەکەن

رۆژی یەکشەممە (٢٠٢١/٣/٢٧) هەردوو خوێندکاری قۆناغی دووەمی بەشی شیکاری نەخۆشییەکان (ئایندە صديق و شەنگە بارام) لە کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، سیمینارێکی بەپێزیان بە ناونیشانی ( بنچینەو پێکهاتەی بەکتریاکان) ئەنجامدا کە لەهەموو شوێنێکی زەویدا بڵاون و لەگەڵ مرۆڤدا دەژین. هەرچەندە هەندێک بەکتریا دەبنە هۆی دروستکردنی نەخۆشی، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی سودێکی زۆریان هەیە بە تایبەت لەبواری ریسایکلین، زانستی بەکتریاش لقێکە لە زانستی مایکرۆبایۆلۆجی کە دەکۆڵێتەوە لە پێکهاتەو جۆرە جیاوازەکانی بەکتریا، بەکتریاکانیش گرنگی و رۆڵی یەکجار بەرچاویان هەیەو پانتاییەکی زۆری زەوییان داگیر کردووە هەر لە قۆڵایی ئۆقیانوسەکانەوە تاوەکو چینی بەرگەهەوای زەوی، ئەمە لە کاتێکدا کێشی هەر بەکتریایەک نزیکەی (0.00000000001) گرامە. شارەزابوون لە مێژووی زانستی مایکرۆبایۆلۆجی و ( germ theory of disease ) یارمەتیمان دەدات بۆ زیاتر تێگەیشتن و قوڵبوونەوە لەم جیھانە فراوانە و ھۆکاری نەخۆشیەکان و دۆزینەوەی چارەسەر بۆیان،  پۆلێنزانی و تاکسۆنۆمی بەکتریاکانیش گرنگە بۆ جیاكردنەوەی بەكتریاكان بەپێی خاسێت و تایبەتمەندییەكانیان.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile