Back
09 ئاب

بە بەشداری زانكۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئامادەکاری بۆ زیادکردنی وانەی کارسازی لە زانکۆکان دەکرێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئامادەکاری بۆ زیادکردنی وانەی کارسازی لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستاندا دەکات و سەنتەری پەرەپێدانی کار لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەشدارە لەو هەوڵەدا. لە ڕۆژانی ٣، ٤، ٥/٨/٢٠٢٥ هەر یەک لە بەڕێزان مامۆستا (ئەیوب کەریم سەعید) …

09 ئاب

15خوێندکاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە سەرکەوتوویی بەشداربوون لە پڕۆگرامی مەشقی هاوینە لە زانکۆی میسڕ بۆ زانست و تەکنەلۆجیا

لە چوارچێوەی ئەندامێتیی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە ئەنجومەنی عەرەبی بۆ ڕاهێنان و داهێنانی خوێندکاران کە گرنگی بە گەشەپێدانی تواناکانی خوێندکاران دەدات، گرووپێک لە خوێندکارانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە سەرکەوتوویی بەشداربوون لە پڕۆگرامی فێرکاری مەشقی هاوینە کە لە یەکێک لە زانکۆ …

04 ئاب

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە ڕێگای ئۆفیسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانەوە پڕۆگرامی COIL ڕادەگەیەنێت

پڕۆگرامی COIL   (Collaborative Online International Learning) لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا پاڵپشتی دارایی و The American Association of Colleges & Universities، J. Christopher Stevens Virtual Exchange Initiative، و Aspen Institute سەرپەرشتیی زانستی دەکرێت.  شایانی باسە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی تاکە …

03 ئاب

یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران پێشوازی لە خوێندکارانی زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبی دەکات

بە چاودێری پ.د. هوشیار عبدالله عزیز سەرۆکی زانکۆ، هەنگاوەکانی بەنێودەوڵەتیکردنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەردەوامە، و ساڵانە زانکۆ بە هاوکاری یەکێتیی زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبی دەرفەتی مەشقی هاوینە بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی دەرەخسێنێت. ئەمساڵ ژمارەیەک لە خوێندکارانی زانکۆکانی وڵاتانی ئەردەن، فەڵەستین و یەمەن …

31 تەممووز

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى هەرێمى کوردستان وردەکارى دامەزراندنی سێ یەکەمەکان و بڕوانامە باڵاکانی دانیشتوی دەرەوەی هەرێم لەسەر میلاکی حکومەتی فیدراڵی بڵاودەکاتەوە

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى هەرێمى کوردستان وردەکارى دامەزراندنی سێ یەکەمەکان و بڕوانامە باڵاکانی دانیشتوی دەرەوەی هەرێم لەسەر میلاکی حکومەتی فیدراڵی بڵاودەکاتەوە: • دەرچوانی ساڵی (٢٠٠٣) تاکو ئەمڕۆ دەگرێتەوە. • دەرچوانی دەرەوەی عێراق لە زانکۆى پارێزگاکانی خۆیان بەپێی کارتی زانیاری …

29 تەممووز

١٨ خوێندکاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەشداری مەشقی هاوینە دەکەن لە زانکۆکانی ئەردەن و میسڕ

لە چوارچێوەی ئەندامێتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە ئەنجومەنی عەرەبی بۆ ڕاهێنان و داهێنانی خوێندکاران، لە ئێستادا ١٨ خوێندکاری بەشە جیاوازەکانی کۆلێج و پەیمانگەکانی زانکۆ بەشدارن لە مەشقی هاوینە لە هەردوو زانکۆی ئوردنیە و زانکۆی میسڕ بۆ زانست و تەکنەلۆجیا. شایانی …

20 تەممووز

سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پێشوازی لە شاندی باڵای ئەنجومەنی عەرەبی بۆ ڕاهێنان و داهێنانی خوێندکاران کرد

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ی تەمموزی ٢٠٢٥، پ.د. هۆشیار عبدالله عزیز سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، بە ئامادەبوونی پ.ی.د. بەختیار عبید شریف یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران و د. ڕیباز جلیل عبدالله بەڕێوەبەری تۆماری گشتی، پێشوازیکرد لە پ.د. فواز احمد الزغول بەڕێوەبەر …

20 تەممووز

لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی خولی (وەڵامدانەوەی کۆمەڵگە) بۆ فەرمانبەرانی تەندروستی و سەلامەتی و بەشەناوخۆییەکان بەڕێوەچوو

بە چاودێری پ.د. هوشیار عبدالله عزیز سەرۆکی زانکۆ، و بە سەرپەرشتی پ.ی.د. بەختیار عبید شریف یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی پارێزگای سلێمانی، و بە …

16 تەممووز

لە ئەمڕۆوە پرۆسەى گواستنەوەو دابەزیىنى خوێندکاران لە نێوان زانکۆکان بە ئەلیکترۆنى دەستیپێکرد

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى پرۆسەى گواستنەوە و دابەزینى خوێندکاران بۆ ساڵى نوێى خوێنـدنى (2025-2026) بەشێوەى ئەلیکترۆنى ڕادەگەیەنێت، پرۆسەکە لە ئەمڕۆوە ڕێکەوتى (2025/7/15) تاکو (2025/8/31) بەردەوام دەبێت. مەرجە فەرمانى دەرچونى زانکۆیی تایبەت بە گواستنەوە یان دابەزین لە (2025/9/15) تێپەڕنەکات. بەمەبەستى …

08 تەممووز

سەنتەری CDC کۆرسی کارسازی کۆمەڵایەتی دەکاتەوە

لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز پ.د. هوشیار عبداللە عزیز سەرۆکی زانکۆ، بەمەبەستی گەشەپێدانی توانای خوێندکاران و دەرچوان لە بواری کارسازیدا سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی (Step Iraq) کۆرسێکی تایبەت بە کارسازی کۆمەڵایەتی (Social Entrepreneurship Course) …