
کۆرسی بیرکردنەوەی ڕەخنەیی لە سەردەمی زیرەکی دەستکرددا
سەنتەری پەرەپێدانی کار لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە هاوبەشی ڕێکخراوی Iraq STEP پرۆگرامی “بیرکردنەوەی ڕەخنەیی لە سەردەمی زیرەکی دەستکرد” ئەنجام دەدات.
ئامانجی ئەم پرۆگرامە : –
١ / یارمەتیدانی قوتابیان و گەنجانی پیشەگەرە بۆ بەهێزکردنی توانای شیکارییەکانیان.
٢ / بەرەنگاربوونەوەی گریمانەکان .
٣ / بڕیاردانی هۆشیارانە لە ژینگەی ئەمڕۆی خێرادا.
٤ / پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا و بازاڕی کار .
پاش تەواوکردنی پرۆگرامەکە، بەشداربووان سوودمەند دەبن بەم جۆرە : –
• بەکارهێنانی ئامرازەکانی AI بە شێوەیەکی کاریگەرترو چۆنێتی بەرپرسیارێتیان لە بەکارهێنانەکە لە ڕووی زانیاری و ئەخلاقییەوە
• هەڵسەنگاندنی زانیارییەکان بە شێوەیەکی رەخنەگرانە پێش ئەوەی پشت بە سیستەمی ئۆتۆماتیکی ببەستن.
• پەرەپێدانی توانای چارەسەرکردنی (کێشەکان، پەیوەندیکردن و سەرکردایەتی)لەڕێگەی بیرکردنەوەی لۆژیکی پێکهاتەییەوە.
• زانیاری هەڵە بناسنەوە و ڕێنیشاندەری هەڵەی عەقڵ بکەن لە هەردوو ژینگەی دیجیتاڵی و پیشەیی.
کۆرسەکە ماوەی ( ٥ ) ڕۆژ دەخایەنێت و لەکۆتایی کۆرسەکەدا بەشداربووان بڕوانامەی بەشداریکردنیان پێدەدرێت .
مەرجەکان بۆ بەشدایریکردن : –
١. خوازیار خوێندکار یان دەرچووی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بێت.
٢. دەبێت پابەند بێت بە سەرجەم ڕۆژەکانی کۆرسەکە.
٣. لە دوای چاوپێکەوتن بڕیار لەسەر فێرخوازەکان دەدرێت بۆ بەشداریکریکردن لە کۆرسەکەدا.
بۆ بەشداریکردن لەم لینکەدا خۆت تۆمار بکە:
https://forms.gle/ehAT9k4D9semHn1P9
#SPU #CDC #STEP #criticalthinking #AI