
ناوی وەرگیراوان لەدەرچووانی پۆلی (١٢)ی ئامادەیی(زانستی ، وێژەیی ، پیشەیی) لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بڵاوکرایەوە
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی وێڕای پیرۆزبایی لە خوێندکارانی وەرگیراو لە بەشە زانستیەکانی کۆلێج و پەیمانگەکانی، ئەمڕۆ ڕێکەوتی (١٥ / تشرینی یەکەم / ٢٠٢٥) پشت بەست بە نووسراوی وەزارەتی خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی/ فەرمانگەی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون/ بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی وەرگرتن ، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئاگاداری دەرچووانی پۆلی (١٢)ی ئامادەیی(زانستی ، وێژەیی ، پیشەیی) دەکاتەوە کە وەرگیراون لە کۆلێج و پەیمانگەکانی و ناویان لەلیستی هاوپێچدا هاتووە لە سیستەمەکانی(زانکۆلاین – پارالێڵ – ئێواران) ڕەچاوی ئەم خاڵانەی لای خوارەوە بکەن:
١ / لە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی (١٩ / ١٠ / ٢٠٢٥)، سەردانی هۆبەی تۆماری ئەو کۆلێج و پەیمانگەیانە بکەن کە لێی وەرگیراون بەمەبەستی ڕاییکردنی مامەڵەکانیان .
٢ / بە ووردی تێبینی هێنانی سەرجەم ئەو بەڵگەنامەو پێداویستییانە بکەن کە بۆ ئەنجامدانی مامەڵەی وەرگرتنی خوێندکاران بڵاوکراوەتەوە .