Back

توێژینەوەی خوێندکارێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە دیداری (٢٦)مینی خوێندکارانی داهێنەر پەسەندکرا

لە چوارچێوەی ئەندامێتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە ئەنجومەنی عەرەبی بۆ ڕاهێنان و داهێنانی خوێندکاران (ACSTI)، خوێندکارێکی زانکۆ بەناوی (محمد ستار خضر) لە کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی توێژینەوەیەکی بە ناونیشانی (إدارة النفايات الطبية الصلبة في المستشفيات الخاصة في محافظة السليمانية/ العراق) لە ژێر سەرپەرشتی (د. ئاسۆ حەمەسعید حەمەصالح)، هەڵبژێردراوە بۆ بەشداریکردن لە بیست و شەشەمین دیداری خوێندکارانی داهێنەر بە ناونیشانی

“النهوض والتحديات أمام المؤسسات التعليمية في ظل التطورات التكنولوجية”

کە لە ماوەی 6–11ی تشرینی دووەمی 2025 لە زانکۆی نەزوا لە سەڵتەنەتی عومان بەڕێوەدەچێت. لەو دیدارەدا خوێندکاری ناوبرا چانسی بردنەوەی یەکێک لە خەڵاتە یەکەمەکانی دیدارەکەی هەیە، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی وێڕای پیرۆزبایی لە خوێندکار و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە ئومێدی سەرکەوتن و بەدەستهێنانی پلە و دەستکەوتێکی گەورەتریان بۆ دەخوازێت.

شایانی باسە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە چوارچێوەی ئەندامێتی زانکۆ لە ئەنجومەنی عەرەبی بۆ ڕاهێنان و داهێنانی خوێندکاران سەرەڕای جێبەجێکردنی پلان و دەرفەتی ئاڵوگۆڕی خوێندکاران بۆ ئەنجامدانی مەشقی هاوینە لە زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبی، ساڵانە لە کۆنفڕانس و دیدارەکانی ئەنجومەنەکە مافی بەشداریکردن بۆ توێژینەوەی خوێندکاران و سەرپەرشتیاران دەرەخسێنێت دوای پەسەندکردنی لەلایەن لیژنەی زانستی کۆنفڕانس.