Back

وەرگرتنی خوێندکارە ( یەکەم و دووهەم و سێهەمەکان)لە کۆلێجە هاوتاکانیان و دەرچوونی فەرمانی وزاری و زانکۆیی بۆ خوێندکارانی سیستەمی (پۆلیتەکنیک – پارالێڵ)و کۆلێجی کۆنمرە نزم بۆ کۆنمرە بەرز

ئەمڕۆ ڕێکەوتی (١٤ / تشرینی یەکەم / ٢٠٢٥ ) پشت بەست بە نووسراوی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی / فەرمانگەی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون / بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی وەرگرتن ، ناوی ئەو خوێندکارانە بڵاوکرایەوە کە فەرمانی وزاری و زانکۆییان بۆ دەرچووە و لە کۆلێجە هاوتاکانیان وەرگیراون.

١ / دەرچووانی ( یەکەم ، دووەم ، سێیەم )ی پەیمانگە تەکنیکییەکانی زانکۆمان لە سیستمی خوێندنی بەیانیان و ئێواران وەرگیراون لە زانکۆمان و لەو زانکۆیانەی بەرامبەر ناوەکانیان دیاریکراوە و لە لیستی هاوپێچدا هاتووە .

٢ / وەرگرتنی ئەو پاڵێوراوانەی کە بە ئۆنلاین داواکارییان پێشکەش کردووە بۆ زانکۆمان بە سیستمی (پۆلیتەکنیک-پارالێڵ) لە دەرچووانی پەیمانگە تەکنیکییە دوو ساڵییە حکومییەکانی هەرێم و پەیمانگە تەکنیکییە دوو ساڵییە نا حکومییەکانی هەرێم ، لە زانکۆمان بە سیستمی خوێندنی (پۆلیتەکنیک-پارالێڵ) لەو بەشانەی بەرامبەر ناوەکانیانە لە لیستی هاوپێچدا .

٣ / گواستنەوەی خوێندن لە کۆلێجی کۆنمرە نزم بۆ کۆلێجی کۆنمرە بەرز بۆ ئەو خوێندکارانەی ناویان لە لیستی هاوپێچدا هاتووە بۆ ئەو شوێنانەی بەرامبەر ناوەکانیان دیاریکراوە .

تێبینی /
١ / بە ووردی ڕەچاوی هێنانی سەرجەم ئەو بەڵگەنامەو پێداویستییانە بکەن کە بۆ ئەنجامدانی مامەڵەی وەرگرتنی خوێندکاران بڵاوکراوەتەوە .

٢ / داوا لەو خوێندکارانە دەکەین کە ناویان لە لیستەکاندا هاتووە لە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی (١٩ / ١٠ / ٢٠٢٥)ەوەو، بۆ ماوەی (١٠) ڕۆژ پەیوەندی بە کۆلێجەکانیانەوە بکەن کە لێی وەرگیراون .

وەرگرتنی یەکەم و دووەم و سێیەمی پەیمانگەکانی زانکۆمان

وەرگرتن بەسیستەمی پۆلیتەکنیک – پارالێڵ

گواستنەوەی خوێندن لە کۆلێجی کۆ نمرە نزم بۆ کۆ لێجی کۆمنرە بەرز

Pedawisty 2024 PAYMANGA