
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە ڕیزبەندی ”QS World University Rankings: the Arab Region 2026”
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، بە فەرمی چووە ڕیزبەندی بەناوبانگی جیهانی QS: لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی QS World University Rankings: the Arab Region-2026 ، ئەمەش سەرکەوتنێکی گەورەیە لە بواری ئەکادیمیی زانکۆدا.
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە ڕیزبەندی 171- 180 هاتووە لە نێوان زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبیدا، وە لەلایەن دەزگای ڕیزبەندی نێودەوڵەتی (QS)ەوە وەک بەشداربوویەکی نوێ ناسێنراوە واتە بۆ یەکەم جارە زانکۆمان لەم ریزبەندییەدا هاتووە. وە ئەمەش هەوڵە بەردەوامەکانی زانکۆ دەردەخات بۆ پێشخستنی کوالیتی خوێندن لە هەردوو ئاستی خوێندنی بەرایی و خوێندنی باڵا، هەروەها توێژینەوە و داهێنان لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی و هەرێمی کوردستان.
ئاماری ریزبەندی QS بۆ زانکۆکانی وڵاتانی عەرەبی بۆ ساڵی 2026 بریتییە لە:
• 298 زانکۆ لە کۆی 20 وڵاتی عەرەبی بەشداربوو لە ڕیزبەندییەکادا.
• 41 دامەزراوە لە عێراق.
• 11 زانکۆی عێراقی وەک بەشداربووانی نوێ ناسێنران (بۆ یەکەم جار)، لەنێویاندا زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.
لە سەر ئاستی عیراق زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە ریزبەندی ٢١ دایە، وە لەسەر ئاستی هەرێم لە ریزبەندی ٧ دایە بۆ زانکۆ حکومی و نا حکومییەکان وە لە ریزبەندی یەکەم دایە لەسەر ئاستی زانکۆ پۆلیتەکنیکییەکانی هەرێم.
ئەم دەستکەوتە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی زانکۆیە بە ستانداردە نێودەوڵەتییەکان لە وانەوتنەوە و توێژینەوە و ناوبانگی ئەکادیمی.
بە شێوەیەکی گشتی پێگەی زانکۆکان لە ڕیزبەندی QS Arab Region 2026 لەسەر بنەمای ئەم پێوەرە سەرەکیانەی خوارەوە هەڵسەنگێندراوە وە لەسەر زانکۆکان پێویستە زۆر بە وردی زانیارییەکانیان پێشکەش بکەن بۆ هەر پێوەرێک:
پێوەرەکان
Academic Reputation (30%)
Employer Reputation (20%)
Faculty/Student Ratio (10%)
Staff with PhD (5%)
Papers per Faculty (5%)
Citations per Paper (10%)
International Research Network (5%)
International Faculty (2.5%)
International Students (2.5%)
Web Impact (10%)