
سێهەم ڕاهێنانی پڕۆگرامی خۆپارێزی لەمادە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵیەکان بەڕێوەچوو
ڕۆژی (١٦ / تشرینی یەکەمی /٢٠٢٥) زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بە هاوبەشی ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت CDO، پڕۆگرامی خۆپارێزی لە مادە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵیەکان جێبەجێدەکەن و لەم چوارچێوەیەدا راهێنانی سێهەمی ئەم پرۆگرامە بەرێوەچوو کە تێیدا (١٥) ڕێنماییکاری پەروەردەیی لە خوێندنگەکانی سلێمانی بەشداربوون.
ئامانج لەم پڕۆگرامە بەهێزکردنی ئامرازەکانی خۆپارێزییە لە نێو خوێندنگەکاندا تاوەکو خوێندکاران دوربن لە بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر.