
مەڵبەندی ڕاوێژکاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە سێهەمین پێشانگای نێکست ستێپ بۆ ڕۆژی دووهەم زانیاری و ڕێنمایی دەدەن بە دەرچووانی پۆلی (١٢)و سەرپەرشتی پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین دەکەن .
ئەمڕۆ ( ٢٩ / ئەیلول / ٢٠٢٥ ) دووهەمین ڕۆژی پێشانگای نێکست ستێپ لە چالاکییەکانی بەردەوامبوو، لە ڕێنوێنی کردنی دەرچووانی پۆلی (١٢) تاکو لە نزیکەوە ئاگاداری سەرجەم بەش و نمرەکانی زانکۆکانی کوردستان و شێوازی وەرگرتنیان بن لە کۆلێج و پەیمانگەکان .
نێکست ستێپ بۆ ساڵی سێهەم و لە دیدارێکی پەروەردەییدا بە ناونیشانی ( نێکست ستێپ دەستپێکی هەنگاوی داهاتوو)ە ، سێهەمین پێشانگای کردەوەو، لە دووەم ڕۆژیدا ڕێژەیەکی زۆری خوێندکارانی دەرچووی پۆلی ( ١٢ )ی ئامادەیی و پیشەییەکان بەشدارییانکرد.
جێی وەبیرهێنانەوەیە لە پێشانگای نێکست ستێپ، مەڵبەندی ڕاوێژکاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی سەرپەرشتی پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین دەکات بۆ دەرچووانی پۆلی (١٢)و، سەرجەم خوێندکاران بە شێوەیەکی گونجاو ڕێنمایی دەکات بۆ چۆنێتی پڕکردنەوەی زانکۆ لاین بە شێوازێکی دروست .
هەر ئەمڕۆش لە چالاکییەکانی پێشانگاکەداو لە چوارچێوەی بەڕێوەچوونی پانێڵەکاندا،
پ.ی.د. بەختیار عوبێد شەریف یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران پانێلێکی پێشکەشکرد بە ناونیشانی ( زانکۆلاین سەکۆیەکی نیشتیمانییە بۆ وەرگرتنی خوێندکاران ، ئاستەنگ و دەرفەتەکان ).