
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەڕێوەچوو
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشەممە(١ی/ تشرینی یەکەم /٢٠٢٥ )له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی زانکۆ به‌ڕێوه‌چوو،
له‌سه‌ره‌تادا پ.د.هوشیار عبدالله عەزیز سەرۆکی زانکۆ جەختی کردەوە لەسەر تەواوکردنی سەرجەم ئاماده‌كارییه‌كان بۆ دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن و ڕاگری کۆلێج و پەیمانگەکانی ڕاسپارد کە ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی جێبەجێکردنی ئەو پرۆسەیە بکەن.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، ئەنجومەنی زانكۆ تەوەرەکانی كاروباری زانستی و کاروباری خوێندكاران و كاروباری كارگێڕی و دارایی تاوتوێکرد و پاشان هه‌ریه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ ڕاو سه‌رنج و پێشنیاری خۆیان خسته‌ڕوو.