بە سەرپەرشتی (پرۆفیسۆر .د. هوشیار عبداللە عزیز) سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و، بەئامادە بوونی (پرۆفیسۆری یاریدەدەر .د. سەرهەنگ سەروەت حمە) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا،
ڕێکەوتی(30/تشرینی یەکەم /2025)لەهۆڵی پیرەمێرد لەسەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ، سیمینارێک دەربارەی پرۆسەی بەڕێوەچوونی سیستمی بۆڵۆنیا لەزانکۆکانی هەرێمی کوردستان پێشکەش کرا.
سەرەتا لە لایەن یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا پاش ووتەی بەخێرهاتن، چەند ڕونکردنەوەیەک خرانەڕوو دەربارەی سیستەمەکەو شێوازو ماوەی بەکارهێنانی ئەم سیستەمە لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، دواتر لە لایەن (پرۆفیسۆر .د. نەژاد ئەحمەد حسین)بەرپرسی سیستەمی Zanko-LMS لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی سیمینارەکە پێشکەشکرا کە دەربارەی ڕێبەری پرۆسەی بۆڵۆنیا بوو لەهەرێمی کوردستان و جێبەجێکردنی ئەو پرۆسەیە لە زانکۆکان،
هەروەها ئاماژەی بە گرنگی پەیڕەوکردنی ئەم سیستەمە کرد بۆ خوێندکارانی زانکۆ .
لە سیمینارەکەدا ڕاگرو سەرۆک بەشەکانی سەرجەم کۆلێج و پەیمانگەکان ئامادە بوون تاکو لە نزیکەوە ناوەڕۆکی ڕێبەرییەکەیان بۆ ڕون بکرێتەوە،
شایەنی باسە سیستمی بۆڵۆنیا ماوەی دوو ساڵە لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پەیڕەو دەکرێت.













