Back
31 كانونی دووه‌م

بەدروشمی (وەرزش پەیامی ئاشتییە) خولێکی فوتساڵ بۆ خوێندکاران ئەنجام دەدرێت

لەپێناو ڕەخساندنی کەشێکی وەرزشی و خزمەتکردنی خوێندکاران و لەچوارچێوەی ئەو خولانەی ساڵانە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی دەکاتەوە، خولێکی تۆپی پێ ( فوتساڵ ) بۆ خوێندکارانی بەشە زانستییەکانی کۆلێجەکانی کەمپسی چوارچرای زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دەکرێتەوە، خولەکە …

29 كانونی دووه‌م

وێبیناری “چالاكکردنەوەی مۆزەخانەکان و شوێنە مێژووییەکان بە تەکنەلۆجیا ” بەڕێوەچوو

وێبینارێکی نێودەوڵەتی هاوبەشی سەنتەری توێژینەوەی کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی (دی_سی_ئێچ) سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و تۆڕی_نەهرەین بەڕێوەچوو .   لە رێکەوتی ٢٠٢١/١/٢٧دا، پێنجەم وێبیناری زنجیرە وێبیناری “کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی” بەناوی “چالاكکردنەوەی مۆزەخانەکان و شوێنە مێژووییەکان بە تەکنەلۆجیای ئۆگمێنتد ڕیاڵتی (الواقع …

29 كانونی دووه‌م

لە خولی فوتسالی ( پێشکەوتنی زانکۆ ) دوویاری بەڕێوەچوون

رۆژی پێنجشەممە ( 2021/1/28) لەدرێژەی یارییەکانی خولی فوتسالی ” پێشکەوتنی زانکۆ ” لە یاریگای کەمپسی کۆلێجە تەکنیکییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دوو یاری بەڕێوەچوون. لە یاری یەکەمدا کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک و پەیمانگای تەکنیکی بەکرجۆ رووبەڕووی یەکتری بوونەوە و لە ئەنجامدا کۆلێجی …

28 كانونی دووه‌م

لە سەر ئاستی جیهانی، زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی پێش ٩٩٠ زانکۆ کەوتوە لە ماوەى یەک ساڵدا

نوێترین ڕیزبەندی زانکۆکانی جیهان بە پێ ى پێوەری ویبۆمێتریکس بۆ ساڵى ٢٠٢١ له‌ دوایین ڕیزبەندی دەزگاى webometrics بۆ ڕیزبەندی زانکۆکانی جیهان ، زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، پێش ٩٩٠ زانکۆ کەوتوە لە سەر ئاستی جیهاندا لە ماوەى یەک ساڵدا. نوێنەری زانکۆ بۆ …

27 كانونی دووه‌م

خـولی فوتساڵی (پێشکەوتنی زانکـۆ) دەستیپێکرد

بە مەبەستی ئەنجامدانی چالاکی وەرزشی و ڕەخساندنی کەشێکی گونجاو بۆ خوێندکاران کەلە دەرەوەی خوێندنەکەیان زەمینەیان بۆ خۆش بکرێ بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش، ئەمڕۆ چوارشەممە (2021/1/27) خولی فوتسالی پێشکەوتنی زانکۆ لەیاریگای کەمپسی کۆلێجە تەکنیکیەکانی چوارچرا دەستی پێکرد. خولەکە لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتی …

26 كانونی دووه‌م

وێبیناری نێودەوڵەتی “بەکار‌هێنانی زەوی بەیاسا و شارەکان” بەڕێوەچوو

وێبیناری نێودەوڵەتی هاوبەشی سەنتەری توێژینەوەی کەلەپووریی دیجیتاڵی (دی_سی_ئێچ) سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و تۆڕی نەهرەین بەڕێوەچوو . لە ٢٠/٠١/٢٠٢١ دا، یەکەم وێبیناری دووەم زنجیرە وێبیناری “شاری داهێنان” بەناونیشانی ” بەکار‌هێنانی زەوی بەیاسا و شارەکان ” لەلایەن د.سارا عەلیناغی پور …

26 كانونی دووه‌م

ده‌زگای مرۆیی مام پێداویستی خۆپارێزی پێشكه‌ش به‌ به‌شه‌ ناوخۆییه‌كانی خوێندكاران ده‌كات

ده‌زگای مرۆیی مام پێداویستی خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ به‌شه‌ ناوخۆییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی دابینكرد. به‌ئامانجی پاراستنی ساغ و سه‌لامه‌تی خوێندكاران و سه‌رخستنی پرۆسه‌ی خوێندن، له‌دوای ئه‌وه‌ی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بڕیاریدا به‌شه‌ ناوخۆییه‌كان به‌ڕووی خوێندكاراندا بكرێته‌وه‌ به‌مه‌رجێك هۆكاره‌كانی خۆپارێزی دژی …

24 كانونی دووه‌م

پرۆگرامێکى (٣) مانگەى بێ بەرامبەرى ئۆنلاین بۆ فێرخوازان

“جیهان بکە بە شوێنی کاری خۆت ” ناوەندی ڕاهێنان و گەشەپێدان بۆ کار (CDC) لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی مژدەدات بە دەرچووان و خوێندکارانی زانکۆکەمان , کە ئەکادیمیاى فریلانس ( کارى سەربەخۆ ) غەزە سکاى گیک ( GSG) هەڵدەستێت بەئەنجامدانى …

24 كانونی دووه‌م

سیمینارێک لەسەر چۆنیەتی نووسینی سیڤییەکی بەهێز بەڕێوەچوو

ئەمڕۆیەکشەممە ٢٠٢٠/١/٢٤ لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی سیمینارێک لەسەر ” چۆنیەتی نووسینی سیڤی ” لەلایەن مامۆستا سامان ساڵح فەرەج ڕاهێنەر لە ناوەندی ڕاهێنان و گەشەپێدان بۆ کار CDCی زانکۆ پێشکەشکرا. ناوەندی ڕاهێنان و گەشەپێدان بۆ کار CDCی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی …

24 كانونی دووه‌م

تیروپشکی دەستپێکردنی خولی پێشکەوتنی زانکۆ ئەنجامدرا

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٠/١/٢٤ کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ لە کەمپسی کۆلێجە تەکنیکییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، تیروپشکی یارییەکانی خولی تۆپی پێی ” پێشکەوتنی زانکۆ ” بەڕێوەچوو کە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو یەکەم یاریی خولە بەڕێوەدەچێت. ساڵانە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی خولی وەرزشیی بۆ خوێندکاران ئەنجام …