سه‌رۆكی زانكۆ ،دانپیادانانی فه‌رمی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراق به‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ڕاگه‌یاند
ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی ئادار 2021 لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی دانپیادانانی فەرمی وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی حکومەتی عێراقی فیدراڵ بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ڕاگەیاند.
له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا كه هه‌ردوو یاریده‌ده‌ری سیه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و كارگێری و دارایی ئاماده‌یبوون ، پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ووتی له‌پاش سه‌ردانی لیژنه‌یه‌كی باڵا‌و پسپۆر له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ له 2020/11/3 و مانه‌وه‌یان بۆ ماوه‌ی 10 ڕۆژ به‌سه‌رۆكایه‌تی د. حیدر بغدادی و شاندێكی هاوڕێی كه له‌و ماوه‌یه‌دا لیژنه‌كه سه‌ردانی مه‌یدانی سه‌رجه‌م كۆلێج و په‌یمانگاكان و سه‌نته‌ره‌كان و سه‌رۆكایه‌تی زانكۆیان كرد ، سه‌رجه‌م ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانیان پشكنی ، خۆشبه‌ختانه ئاگاداركراینه‌وه كه به نوسراوی ژماره 1367 له 2021/2/3 دانپیادانانی فه‌رمی به زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دراوه‌و له‌ومه‌ودوا له كتێبی ده‌رچووانی زانكۆكانی عێراق ناوی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ده‌بینرێت و ده‌چێته سه‌ر نه‌خشه‌ی زانكۆ جیهانییه‌كان.
سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ڕایگه‌یاند ئه‌مه یه‌كێكه له‌ده‌ستكه‌وته گرنگ و مێژوییه‌كانی زانكۆ كه‌له‌ته‌مه‌نه كه‌مه‌كیدا به‌ده‌ستی هێناوه كه هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ربوو بۆ هه‌مووان.
لای خۆیه‌وه پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی زۆر سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كرد كه هاوكارو پشتیوان بوون له سه‌ركه‌وتنی ئه‌م پرۆسه‌یه‌شدا به‌تایبه‌تی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و جه‌نابی وه‌زیر د. ئارام محمد قادر و د. طه حمه‌ده‌مین خضر ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی بڵا له په‌ڕله‌مانی عێراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و د.محمد شاكر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق و ئه‌و لیژنه باڵاییه‌ی سه‌ردانی زانكۆی كرد به سه‌رۆكایه‌تی د. حیدر البغدادی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ‌و یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆك و سه‌رجه‌م مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆ، وه‌هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند بۆ خوێندكارانیش ده‌توانین بڵێین ئه‌م هه‌نگاوه گه‌لێك گرفت چاره‌سه‌ر ده‌كات به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی كه درێژه به‌خوێندنی باڵا ده‌ده‌ن و ئیش و كاریان ده‌كه‌وێته حكومه‌تی فیدراڵی.
دوپاتی كرده‌وه زانكۆ به‌رده‌وام ده‌بێت له خزمه‌تی زانست و خوێندندا و بۆ له‌مه‌ودواش هه‌نگاوه‌كانمان فراوانتر ده‌بێت به‌ئاراسته‌ی كاركردنی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ زانكۆكانی عێراق و دروستكردنی لینكی زیاتر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.