وۆرک‌شۆپێک بەناونیشانی (چۆن خوێندکاران داوا پێشکەش بکەن بۆ خولی ئیراسمۆس) بەڕێوەچوو
بە گرتنەبەری ڕێکارە تەندروستیەکان وۆركشۆپێكی كراوه به ناونیشانی ” چۆن خوێندکارەکانمان داواپێشکەش بکەن بۆ خولی سێهەمی ئاڵوگۆری ئیراسمۆس بۆ سەردانی زانکۆی مەساریکی چیکی ” لەلایەن سەنتەری توێژینەوەی کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی (دی سی ئێچ) سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و تۆڕی نەهرەینی هاوبەشی DCH – Nahrein Network
ڕێکخرا.
ئامانجی ئه‌م وۆركشۆپه بۆ پێدانی زانیاری و به‌رچاو ڕوونكردن خوێندکارانی بەکالۆریۆس و خوێندنی باڵای زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بوو، سه‌باره‌ت به پێشكه‌شكردن بۆ هه‌لی ئاڵوگۆڕ و ڕاهێنان له زانكۆ چیكییه‌كه بۆ ماوەی ٥ مانگ.
له میانه‌ی وۆرك شۆپه‌كه‌دا (پ. یاریدەدەر ئاودێر محمد احمد) به ووردی باسی له ئاماده‌كردنی دۆكیۆمێنت و چۆنیه‌تی نووسین و زانیارییه‌كانی تایبه‌ت به پێشكه‌شكردن بۆ ئاڵوگۆڕه‌كه كرد. ئه‌م هه‌له له چوارچێوه‌ی فهندێكی هاوبه‌شی پڕۆگرامی ئیراسمۆس پله‌سی یه‌كێتی ئه‌وروپی له نێوان زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و زانكۆی مه‌ساریكی چیكی یه.
شایه‌نی باسه كه ئاڵوگۆڕه زانستییه‌كه‌ی ئیراسمۆس پڵه‌س به هاوبه‌شی پێشكه‌شكردنی فه‌ندی بۆ كراوه و ڕێكخه‌ری ده‌كرێت له لایه‌ن بەڕێوەبەری سەنتەرەکەمان به‌ڕێز د.ڕۆژین كه‌مال محمدامین له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به‌ڕێز ڤیۆلیتا ئۆسۆچۆڤاوه له زانكۆی مهساریك.