Back

مامۆستایەكی زانكۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی نوێترین توێژینەوەی هاوبەشی لە گۆڤارێكی نێودەوڵەتی بڵاوكردەوە

 م.ی.ئەیوب کەریم سەعید لە ناوەندی گەشەپێدان بۆ کار (CDC) لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، لەدرێژەی کار و چالاکییەئەکادیمییەکانیدا، توێژینەوەیەکی لەژێر ناونیشانی (كوالێتی روماڵی راپۆرتەكانی میدیا بۆ كەیسەكانی خۆكوشتن لە عێراق (Quality of media reporting of suicide in Iraq)، لە گۆڤاری (INTERNATIONAL JOURNAL OF SOCIAL PSYCHIATRY) بڵاوكردەوە.

لە توێژینەوەكەدا لێكۆڵینەوە كراوە لەسەر رووماڵی میدیای عێراقی و كوردی بۆ كەیسەكانی خۆ كوشتن لەعێراقدا، وە گۆڤارەكە خاوەنیئیمپاکت فاکتەری (1.439)یەو لەسكۆپەس و كلاریڤەیت و چەندین دامەزراوەی زانستی ئاستبەری نێودەوڵەتی چاپ و بڵاوكردنەوە ئیندێكسكراوە.

بۆ خوێندنەوەی توێژینەوەكە كلیك لەم لینكە بكەن.

This shortcode LP Profile only use on the page Profile