Back

خوێندکارانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەپێناو بەرژەوەندی گشتیدا خزمەت پێشکەش دەکەن

تـیـمـێکی تـەنـدروسـتی لـە خـوێـنـدکارانی کـۆلـێــجی تـەکنـیـکی تـەنـدروسـتـی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، بـــەسـەرپــەرشـتــی خــوێنـدکـار ( بـــەشـیــر مـحــمــد ڕەسـوڵ) خوێندکاری بەشی پەرستاری کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی، ئەرکی رشاندنی ســەرجـــەم فـــەرمــانـــگــە حــکـــومــییـەکــانــی نـــاحــــیـــەی بـنــــگردیان گرتە ئەستۆ کــە پـێـکهاتبـوون لــە (بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی بنگرد، ئــاســایـش و بـنـکـەی پــۆلـیـس و بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەو فەرمانگەی ئاوو هۆبەی چاککردنەوەی تۆڕەکانی کارەباو، مەڵبەندی تەندروستی و خوێندنگای سەرچیای تێکەڵاو، خوێندنگای بنگردی بنەڕەتی). ئەمەش وەک ئەرکێکی هەمیشەیی خوێندکارەکانە کە بەردەوام خۆنەویستانە لە خزمەت هەموو چین و توێژێکی کۆمەڵگادان بە پێدانی زانیاری تەندروستی و ووشیار کردنەوەیان لە رووبەڕوو بوونەوەی دۆخەکاندا، کە خوێندکارەکانیش بە هەمان رێچکەی مامۆستایان بەردەوامن لە خزمەتکردنی سەرجەم شارو شارۆچکەکانی کوردستان. پاشان تیمە تەندروستییەکە چەند ئامۆژگارییەکی تەندروستییان بەخشییە خوێندکارانی پۆلی (١٢) (زانستی و وێژەیی) بە مەبەستی خۆ پاراستنی خۆیان و کەسانی دەوروبەریان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کاتی چوونیان بۆ خوێندنگا بە تایبەت لە کاتی تاقیکردنەوەی ئەزموونە گشتییەکان. لە بەرامبەریشدا سەرجەم بەڕێوەبەر و لێپرسراوانی ناوچەکە سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاڕاستەی تیمە تەندروستیەکەی کوڵێجی تەکنیکی تەندروستی کردو هیوای بەردەوامی و کاری باشتریان بۆ خواستن.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile