Back

وێبیناری نێودەوڵەتی ” شاری زیرەك ” بەڕێوەچوو

رۆژی ١٧/٠٣/٢٠٢١ سێهەم وێبیناری زنجیرە وێبیناری “شاری داهێنان” بەناونیشانی ” شاری زیرەك ” لەلایەن د.ڕۆژین کەمال محمد امین دامەزرێنەر و لێپرسراوی سەنتەری (#دی_سی_ئێچ) و مامۆستا لەبەشی پلانسازی شار لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، پێشکەشکرا. بە خۆشحاڵییەوە لە وێبینارەکەدا ١٩٧ بەشداربوو لە ٤٥ زانکۆ و پەیمانگا و ڕێکخراو و دەزگای حكومی و ناحكومی له ٧ وڵاتی عێراق و و ئێران و میسر و تورکیا و تونس و بەریتانیا و نەمسا و لە ناوخۆی عێراقیشدا لەکۆی ٩ شاردا ( سلێمانی، هەولێر، بەغداد، هەڵەبجە، بابل، کەرکوک، موسڵ، کۆیە و دهۆک ) ئامادەبوون. ئەم وێبینارە نێودەوڵەتییە بەشێکە لە زنجیرە وێبیناری پڕۆگرامی ڕاهێنانی باوەڕپێکراوی هاوبەشی سەنتەری توێژینەوەی کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵی و تۆڕی نەهرەین، کە پڕۆژەیەکی هاوبەشی زانکۆکانی یو سی ئێڵ و ئۆکسفۆردی بەڕیتانی و زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و زانکۆی قادسیەیە. پڕۆژەکە لەلایەن پڕۆگرامی جی سی ئاڕ ئێف ی ئەنجومەنی توێژینەوەی ئەی ئێچ ئاڕ سی حکومەتی بەڕیتانیاوە سپۆنسەر دەکرێت.  
This shortcode LP Profile only use on the page Profile