پەیامی پیرۆزبایی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆ جەژنی نەورۆز
لەگەڵ دەستپێکی ساڵێکی نوێی کوردی و هاتنی سروشتێکی سەوز و رازاوە، پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز ئاڕاستەی زانستخوازان و مامۆستایان و خوێندکاران و هاوڵاتیانی کوردستان دەکەین و هیوادارین ئەم نەورۆزە ببێتە هەوێنی ئاشتەوایی و تێپەڕاندنی قەیران و نەهامەتییەکانی میللەتەکەمان.
نەورۆز بۆ ئێمە هەڵگری پەیامی ئازادیخوازی و بەرەنگاربوونەوەی زوڵم و ستەمە، هێمای شادی و نوێبوونەوەیە بۆیە ئومێدەوارین ئەم نەورۆزە مژدەی رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدادی لێبکەوێتەوە لەسەر پرسی بودجە و کۆتایی بهێنێت بە قەیرانی مووچە و دارایی هەرێمەکەمان هەروەکو چۆن لە چەند رۆژی رابردوودا وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق مژدەی دانپێدانانی فەرمی بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی راگەیاند.
دووبارە جەژنی نەورۆزتان پیرۆزبێت و بەهیواین پێکەوە خۆپارێزییەکان جێبەجێ بکەین تاکو سەلامەتی گیانی هەمووان پارێزراو بێت.
بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و چالاکییەکان
زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی
٢٠٢١/٣/٢٠