Back

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کۆمەڵێک هەلی کار بۆ دەرچووانی رادەگەیەنێت

ناوەندی گەشەپێدان بۆ کار CDCی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەگەل کۆمپانیای هواوی کۆمەڵێک هەلی کاری بۆ دەرچووانی (٢٠١٨-٢٠١٩) -(٢٠١٩-٢٠٢٠) رادەگەیەنن. لێهاتوویی خوێندکارەکانی ساڵانی پێشوو زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی وای لێکردوون کە ئەمساڵیش کۆمپانیای هواوی بڕیاریداوە کۆمەڵێک دەرچووی تری زانکۆکە دابمەزرێنن (Fresh Hiring)، لەو چوارچێوەیەشدا CDC داوا لە خوێندکارانی ساڵی (٢٠١٨-٢٠١٩)-(٢٠١٩-٢٠٢٠) ی هەردوو بەشەکانی کۆلێژی تەکنیکی ئەندازیاری گەیاندن و بەشەکانی کۆلێژی ئینفۆرماتیک دەکات کە ئەم فۆرمی گوگڵە پڕبکەنەوە لەرێی ئەم بەستەرەی کە لای خوارەوە دانراوە. مەرجەکانی وەرگرتن: ١- ئاستی زمانی ئینگلیزی باش بێت. ٢- دەرچووی یەکێک لەو بەشانە بێت کە لەسەرەوە ئاماژەی پێکراوە. ٣- دەرچووی ساڵی (٢٠١٨-٢٠١٩)-(٢٠١٩-٢٠٢٠) بێت. ٤- كاتی کارکردن لە (٨:٣٠-٥:٠٠ )یە. تێبینی : ئەو خوێندکارە دەرچووانەمان کە دانیشتووی هەولێر یان بەغدادن دەتوانن فۆرمەکە پڕبکەنەوە. دوا کات بۆ پڕکردنەوەی فۆرمەکە کاتژمێر ( ١٢:٠٠ )ی شەوی چوارشەممە ( ٣١/٣/٢٠٢١ )ە. وە CV و چاوپێکەوتنەکانتان لەلایەن بەشی سەرچاوە مرۆییەکانی کۆمپانیای هواویەوە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت. بۆ پڕکردنەوەی فۆرمەکە دەتوانن گرتە لەم لینکە بکەن.  
This shortcode LP Profile only use on the page Profile