Back

بەدروشمی ئاڵاکەمان شوناسمانە

بەسەرپەرشتی پرۆفیسۆر دکتۆر هوشیار عبداللە عزیز سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، ڕۆژی یەکشەممە  ١٢/١٧ سەعات (١٠) بەیانی لە بینای سەرای سلێمانی بۆ بەرزراگرتنی ڕۆژی ئاڵا، مەراسیمی تایبەت بەو یاد بەرێوەدەچێت.

شارەوانیی سلێمانی رێزنامە پێشكەشی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی دەکات

لە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی، بە ئامادەبونی پ. د. هێرش رەسوڵ ڕاگری كۆلێجی تەكنیكی كارگێڕی و لەیلا عومەر سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی و پ. ی. د. كاوە محمد ڕۆستەم سەرۆكی بەشی تەكنیكی كارگێڕیی كار، لە مەراسیمێکدا بڕوانامەی بەشداربون درا بەو فەرمانبەرانەی شارەوانیی …

ماستەرنامەیەک دەربارەی ڕۆڵی پەیوەندییەگشتییەكان لەكارایی دامەزراوە ناحكومییەكانی هەرێمی كوردستاندا پەسەندکرا

لە هۆڵی كۆنفرانسی كەمپی كۆلێجە تەكنیكیەكانی چوارچرا گفتوگۆی ماستەرنامەی توێژەر چالاك عومەر رەشید بەناونیشانی ڕۆڵی پەیوەندییەگشتییەكان لەكارایی دامەزراوە ناحكومییەكانی هەرێمی كوردستاندا؛ ڕێکخراوە خێرخوازییەکان بەنموونە، لەبەشی تەكنیكی میدیای كۆلێجی تەكنیكی كارگێڕی بەڕێوەچوو. توێژەر لەبەردەم پ.د. بەهادین ئەحمەد محمەد ئەندام و سەرپەرشتیاری …

ئاگاداری …..

ئاگاداری سەرجەم بەشداربووانی خولی یازدەهەمی فێرکاری دەکەینەوە کە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی خولەکە بەم رێنماییانەی خوارەوە دەبێت: 1. بەرواری تاقیکردنەوەکان : – تاقیکردنەوەی کۆتایی ئاستی (Pre-intermediate ) رۆژی شەممە ڕێکەوتی (16/12/2023)دەبێت. – تاقیکردنەوەی کۆتایی ئاستی (Intermediate) رۆژی یەک شەممە (17/12/2023) دەبێت. 2. …

کار وچالاکییەکانی سەنتەری CDC لە ئەنجومەنی زانکۆ دەبێتە بابەتی گفتوگۆ

بەمەبەستی ناساندنی پەیڕەوی نوێی سەنتەرەکانی پەرەپێدانی کار و دەستپێکردنی هەنگاوەکان بۆ جێبەجێکردنی پەیڕەوەکە، دروستکردنی هەماهەنگی سەنتەر لەگەڵ کۆلێژ و پەیمانگاکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) سمینارێکی بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ پێشکەش کرد. لە چوارچێوەی کۆبونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی …

وەک یەکەم زانکۆ لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان نزیکەی ٨٠٠ خوێندکاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە کەرتی تایبەت ڕاهێنان وەردەگرن

سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە چوارچێوەی پرۆگرامی ڕاهێنانی تواناکان (Internship) بە هاوکاری بەشە جیاوازەکان لە کۆلێژ و پەیمانگاکانی سەر بە زانکۆمان نزیکەی ٨٠٠ خوێندکار ڕاهێنانی تواناکان (Internship) وەردەگرن. بۆ ساڵی ٢٠٢٢ – ٢٠٢٣ سەنتەری پەرەپێدانی کار …

سیمینارێک لەبارەی گەشەپێدانی كولتوری قانونی

رۆژی سێ شەممە، رێکەوتی 15/8/2023 ، لە هۆڵی پەیمانگەی تەکنیکی سلێمانی، سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) بە هاوبەشی ڕێكخراوی كورد-ماد بۆ گەشەپێدانی كولتوری و دیموكراسی، سیمینارێکیان لەبارەی “گەشەپێدانی كولتوری قانونی” ئەنجامدا. لەو سیمینارەدا کە هەریەک لە بەڕێزان؛ پ.ی.د.چۆمان عەلادین عومەر، ڕاگری …

وۆرکشۆپێکی هاوبەشی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و جیهان بەڕێوەچوو

لە هۆڵی سیمیناری كەمپی كۆلێجە تەكنیكییەكانی چوارچرا بەشی تەكنیكی ژمێریاریی كۆلێجی تەكنیكی كارگێڕیی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بە هەماهەنگیی لەگەڵ بەشی ژمێریاریی زانكۆی جیهان- سلێمانی وۆركشۆپێكی زانستی یەك ڕۆژە بە ناونیشانی “بوارە پشتگوێخراوەكان لە پرۆگرامی ژمێریاریی زانكۆكاندا” بەرێوەچوو كە تیایدا راگر …

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پێشکەشکردنی دەجۆر خزمەتگوزاری کردۆتە فۆرمی ئەلیکترۆنی

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ ڕێک خستنی داواکاری مامۆستایان و فەرمانبەران (10) جۆر خزمەتگوزاری دامەزراوەکەی کردۆتە فۆڕمی ئەلیکترۆنی و لە پێگەی ڕەسمی سایتی زانکۆی پۆلیتەکنیکدا بڵاوی کردوونەتەوە. مامۆستا ژانا فیداکار محەمەد بەڕێوبەری ئایتی و ئامار لە سەرۆکایەتی زانکۆی …

خوێندکارانی وەرگیراوی( کەرکوک،خانەقین، شەنگال) فەرمانی زانکۆییان بۆدەرچووەو پەیوەندی بەبەشەکانینەوە بکەن

فەرمانی زانکۆیی وەرگرتنی خوێندکارانی (کەرکوک ، شەنگال ، خانەقین ) خوێندکارانی وەرگیراو پێویستە لە ڕۆژی یەک شەممە بەرواری ١٠-١٢-2023 پەیوەندی بەو بە شانەوە بکەن کە لێی وەرگیراون . پۆرتاڵی خوێندکارانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆ خۆتۆمارکردن https://spu-studentportal.com/students/ فەرمانی زانکۆیی و لیستی …