ماستەرنامەیەک دەربارەی ڕۆڵی پەیوەندییەگشتییەكان لەكارایی دامەزراوە ناحكومییەكانی هەرێمی كوردستاندا پەسەندکرا
لە هۆڵی كۆنفرانسی كەمپی كۆلێجە تەكنیكیەكانی چوارچرا گفتوگۆی ماستەرنامەی توێژەر چالاك عومەر رەشید بەناونیشانی ڕۆڵی پەیوەندییەگشتییەكان لەكارایی دامەزراوە ناحكومییەكانی هەرێمی كوردستاندا؛ ڕێکخراوە خێرخوازییەکان بەنموونە، لەبەشی تەكنیكی میدیای كۆلێجی تەكنیكی كارگێڕی بەڕێوەچوو.
توێژەر لەبەردەم پ.د. بەهادین ئەحمەد محمەد ئەندام و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکەی و هەر یەک لە ئەندامانی لیژنە، پ.ی.د. لانە صابر محمد سعید زانكۆی سلێمانی سەرۆک لیژنە و پ.ی.د. شوان ئادەم ئەیڤەس زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ئەندام پ.ی.د. زاهیر حمد ئەمین صابر زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر ئەندام، بەرگری لە ناوەڕۆکی توێژیەنەوەکەی کرد
پاش نزیكەی سێ کاتژمێر گفتوگۆی ئەندامانی لیژنەو بەرگری توێژەر لەناوەرۆكی ماستەرنامەکەی دوای هەڵسەنگاندن و شیکاری بۆ ئەنجامەکەی ماستەرنامەکە پەسەندکرا.