Back

کار وچالاکییەکانی سەنتەری CDC لە ئەنجومەنی زانکۆ دەبێتە بابەتی گفتوگۆ

بەمەبەستی ناساندنی پەیڕەوی نوێی سەنتەرەکانی پەرەپێدانی کار و دەستپێکردنی هەنگاوەکان بۆ جێبەجێکردنی پەیڕەوەکە، دروستکردنی هەماهەنگی سەنتەر لەگەڵ کۆلێژ و پەیمانگاکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) سمینارێکی بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ پێشکەش کرد.
لە چوارچێوەی کۆبونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە ڕێکەوتی ٢/١٠/٢٠٢٣ کە هەریەک لە بەڕێزان پ.ی.د.هوشیار عەبدوڵا عەزیز سەرۆکی زانکۆ و بەڕێز پ.ی.د. سەرهەنگ سەروەت حمە کریم یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی، بەڕێز پرۆفیسۆر د.على قادر عوسمان یاردەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی، بەڕێز د.بەختیار عبێد شەریف یاردەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران و سەرجەم ڕاگرە بەڕێزەکانی کۆلێژ و پەیمانگاکانی سەر بە زانکۆمان؛ مامۆستا ئەیوب کەریم بەڕێوەری سەنتەری پەرەپێدانی کار لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی سمینارێکی دەربارەی پەیڕوی نوێی سەنتەرەکانی پەرەپێدانی کار و کارو چالاکی و ئالنگارییەکانی بەردەم سەنتەر پێشکەش کرد.
دواتر لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆوە گفتوگۆ دەربارەی پەیڕەوی نوێ و کاروچالاکییەکانی سەنتەر کراو پاڵپشتی و ئامادەیی زیاتری خۆیان بۆ گەشەپێدانی کار و چالاکییەکانی سەنتەر نیشاندا.
سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) یەکێکە لە بەڕێوبەرایەتییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢ – ٢٠٢٣ توانی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستانی وەک یەکەم زانکۆ زۆرترین خوێندکارەکانی لە چوارچێوەی پرۆگرامی ڕاهێنانی تواناکان ڕاهێنان لە کۆمپانیاکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان وەربگرن.