سیمینارێک لەبارەی گەشەپێدانی كولتوری قانونی
رۆژی سێ شەممە، رێکەوتی 15/8/2023 ، لە هۆڵی پەیمانگەی تەکنیکی سلێمانی، سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) بە هاوبەشی ڕێكخراوی كورد-ماد بۆ گەشەپێدانی كولتوری و دیموكراسی، سیمینارێکیان لەبارەی “گەشەپێدانی كولتوری قانونی” ئەنجامدا.
لەو سیمینارەدا کە هەریەک لە بەڕێزان؛ پ.ی.د.چۆمان عەلادین عومەر، ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی و مامۆستا هێمن ئیبراهیم قادر، یاریدەدەری راگری پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی و بەڕێوەبەرانی سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) و ڕێکخراوی کورد ماد و بەشێک لە مامۆستایانی پەیمانگا و خوێندکاران و دەرچوانی پەیمانگا ئامادەبوون، بابەتی قانونی کارو رێساکانی جێبەجێکردنی و چۆنێتی بەدەستهێنانی هۆشیاریی لەبارەی قانونەکە، خرایەڕوو.
لە سمینارەکەدا، سەفین تۆفیق، لە رێکخراوى کورد ـ ماد، مێژووی دەرچواندنی قانونی کار لە عێراق و جێبەجێکردنی لەهەرێمی کوردستان خستەڕوو، هەروەها باسی لە گرنگی ئاشنابوون بە قانونى کار و بنەماکانى بۆ دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان کرد، لەکاتێکدا بەدوای کاردا دەگەڕێن و دەبنە کرێکار، لە کەرتی تایبەت.
هەروەها ئەوشی خستەڕوو کە، زۆر گرنگە کە هۆشیاریی قانونی بگاتە ئاستی کولتوری کۆمەڵایەتی بەتایبەت بۆ کرێکاران کەچینێکی گرنگی کومەڵن و لە کاتی کارکردنیان لە کۆمپانیا و دامەزراوەکانی کەرتی تایبەتدا پێویستە ئاشنای ئەرک و ماف و تایبەتمەندییەکانیان بن.
پاشان مامۆستا ئەیوب کەریم بەڕێوەبەری سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC) لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ڕایگەیاند: “ئامادەکردنی خوێندکاران و دەرچوانمان بۆ بازاڕی کار، ئامانجێکی سەرەکی سەنتەرەکەمانە، ئەم سیمینارە و چالاکییەکانى ترمان لەم بوارەدا بەشێکە لە بەهێزکردنی تواناکانی خوێندکاران و دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان تاوەکو هاوشانی وەرگرتنی زانست و زانیارییە تیۆرییەکان خوێندکارانمان ئامادەبکەین بۆ بازاڕی کار.