Back

وۆرکشۆپێکی هاوبەشی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و جیهان بەڕێوەچوو

لە هۆڵی سیمیناری كەمپی كۆلێجە تەكنیكییەكانی چوارچرا بەشی تەكنیكی ژمێریاریی كۆلێجی تەكنیكی كارگێڕیی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بە هەماهەنگیی لەگەڵ بەشی ژمێریاریی زانكۆی جیهان- سلێمانی وۆركشۆپێكی زانستی یەك ڕۆژە بە ناونیشانی “بوارە پشتگوێخراوەكان لە پرۆگرامی ژمێریاریی زانكۆكاندا” بەرێوەچوو كە تیایدا راگر و یاریدەدەری ڕاگر ئامادەی بوون.

لە سێ پانێڵدا ئەم بابەتانە بەم شێوەیە پێشکەشکران : جێبەجێكردنی ئێستای وانە و كۆرسەكانی ژمێریاری، بۆ م.ڕابەر عمر رشید/ زانكۆی جیهان- سلێمانی، گونجاندنی خوێندنی ژمێریاری لەگەڵ كاری كۆمپانیا مۆدێرنەكاندا بۆ م. گوڵدۆز محمد دلێر/ زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، ئاوێتەكردنی پێشكەوتنە تەكنەلۆژییەكان لە لەگەڵ پرۆگرامی ژمێریارییدا بۆ م. ووشیار عمر مستەفا/ زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی.