Back

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پێشکەشکردنی دەجۆر خزمەتگوزاری کردۆتە فۆرمی ئەلیکترۆنی

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ ڕێک خستنی داواکاری مامۆستایان و فەرمانبەران (10) جۆر خزمەتگوزاری دامەزراوەکەی کردۆتە فۆڕمی ئەلیکترۆنی و لە پێگەی ڕەسمی سایتی زانکۆی پۆلیتەکنیکدا بڵاوی کردوونەتەوە.

مامۆستا ژانا فیداکار محەمەد بەڕێوبەری ئایتی و ئامار لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی جێ بەجێ کردنی مامەڵەی فەرمانبەران و توێژەران ڕایگەیاند : لە ئێستادا دە جۆر فۆڕمی داواکاری لەناو سایتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی هەیە و پێویستە توێژەران و فەرمانبەران پێش ئەنجامدانی هەر کارێک بچنە سەر سایتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و ئەو فۆرمانە پڕ بکەنەوە تا ئەوەی مامەڵەکان بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنی پێشکەش بکەن هەروەها ڕاشیگەیاند لە داهاتوودا هەنگاوی زیاتر دەنێن بۆ ئەوەی داواکاری و کاری فەرمانبەران و توێژەران و مامۆستایانی زانکۆ بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنی لە سەرجەم کۆلێج و پەیمانگاکان جێبەجێ بکرێت.