هەواڵ و چالاکی

شارەوانیی سلێمانی رێزنامە پێشكەشی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی دەکات

لە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی، بە ئامادەبونی پ. د. هێرش رەسوڵ ڕاگری كۆلێجی تەكنیكی كارگێڕی و لەیلا عومەر سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی و پ. ی. د. كاوە محمد ڕۆستەم سەرۆكی بەشی تەكنیكی كارگێڕیی كار، لە مەراسیمێکدا بڕوانامەی بەشداربون درا بەو فەرمانبەرانەی شارەوانیی سلێمانی كە ماوەی (5) رۆژ بەشدار بون، لەخولی پەرەپێدانی كارگێڕی و خۆیەتی شارەوانیی سلێمانی لەلای خۆیەوە، لەیلا عومەر سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی، سوپاسی كۆلێجی تەكنیكی كارگێڕی كرد، كە مامۆستا و دكتۆرەكان لە ماوەی هەفتەیەكدا زانیاریی پێویستیان بەخشیوەتە بەشداربووانی خولەکە.
هاوكات رێزنامەش پێشكەشی ڕاگری كۆلێجی تەكنیكی كارگێڕیی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی كرا لە پای هاوكارییكردنی كردنەوەی خولەكە بۆ فەرمانبەرانی شارەوانیی سلێمانی.

Show More
Back to top button