Back
05 شوبات

سیمیناری چۆنیەتی بەكارهێنانی شێوازی ئۆنلاین بۆ وانەوتنەوە لە زانكۆ رێكخرا

لە هۆڵی سیمیناری كەمپی كۆلێجە تەكنیكییەكان سیمینارێك لە ژێرناوی “بەكارهێنانی شێوازی ئۆنلاین بۆ وانەوتنەوە لە زانكۆ” ڕێكخرا و تێیدا ئامادەبووان بەشێوەیەكی پراكتیكی بە وتنەوەی وانە بەو شێوازە پێشكەوتووە ئاشنا كران. سیمینارەكە لەلایەن بەشی پەیوەندییە گشتییەكان و بازاڕگەرییەوە رێكخراو لەلایەن بەرێز …

05 شوبات

لێپرسراوانی دارایی سەرجەم كۆلێج و پەیمانگاكانی زانكۆ كۆبوونەوە

بەمەبەستی باشتر بەڕێوەچوونی كارە داراییەكانی ئەمساڵی خوێندن، بەڕێوەبەرانی دارایی سەرجەم كۆلێج و پەیمانگاكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی كۆبوونەوە. ئەمڕۆ دووشەممە (٥\٢\٢٠١٩) لە هۆڵی ئەنجومەنی زانكۆ بەسەرپەرشتی پ.ی.د.دانا ئەحمەد مستەفا یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری دارایی و خوێندكاران و بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری دارایی …

05 شوبات

رۆژنامەنووسێكی هۆڵەندی لە سیمینارێكدا ئەزموونی ژیانی دەخاتەڕوو

بەشی پەیوەندییە گشتییەكان و بازاڕگەری زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، سیمینارێكی بۆ بەڕێز فرێدریكا رۆژنامەنووسی هۆڵەندی رێكخست، كە لە سیمینارەكەدا فرێدریكا باسی لە ئەزموونی خۆی لە بواری رۆژنامەنوسیدا كرد، بە تایبەت ئەو كارانەی لە شارەكانی كوردستان ئەنجامی داون. هاوكات رۆژنامەنووس ئاماژەی بەو …

02 شوبات

زنجیرەیەك سیمینار لەچەند بوارێكی جیاوازدا پێشكەشكران

لە هۆڵی سیمیناری كۆلێجی تەكنیكی‌ كارگێڕی سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، لەلایەن مامۆستایانی بەشی تەكنیكی‌ كارگێڕییەوە پێنج سیمیناری گرنگ پێشكەشكران. سەرەتا وەك رێزلێنانێك لە ماندوبوونی مامۆستا (هادی عبدالحسین مگر) بەبۆنەی تەواوكردنی خزمەتی پیشەیی و خانەنشینبوونی بۆنەیەك رێكخرا و رۆڵی ئەو …

31 كانونی دووه‌م

كه‌ناڵی SPUHD ده‌ستی به‌ په‌خشی ئه‌زموونی كرد

له‌ مه‌راسیمێكی شایسته‌دا زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و له‌ داهێنانێكی نوێ و به‌ ته‌رزێكی سه‌رده‌میانه‌ ،  به‌ دروشمی (زانست – داهێنان) كه‌ناڵی SPUHD كرده‌وه‌. پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 31 ی كانونی دووه‌می 2019 له‌ مه‌راسیمێكی شایسته‌داو به‌ ئاماده‌بوونی د. یوسف گۆران …

31 كانونی دووه‌م

سیمینارێك لەبارەی ڕۆڵ و بایەخی فۆتۆ لە گەیاندنی ڕاستییەكاندا پێشكەشكرا

چوارشەممە ٣٠-١-٢٠١٩ لە هۆڵی سیمیناری كەمپی كۆلێجە تەكنیكییەكان، سیمینارێكی تایبەت بە ئەزموونی ژیانی فۆتۆگرافەر فایەق حەمە ساڵح بەڕێوەچوو، بەئامادەبوونی بەڕێز راگری كۆلێجی تەكنیكی كارگێڕی پ.ی.د.حەكیم عوسمان و ژمارەیەكی زۆر لە مامۆستایان. سیمینارەكە لەلایەن بەشی پەیوەندییە گشتییەكان و بازاڕگەری لە كۆلێجی …

30 كانونی دووه‌م

‏‎سه‌رۆكی زانكۆ كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی به‌سه‌ركرده‌وه‌

به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌ چۆنێتی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی خوێندن له‌ كۆلێج و په‌یمانگاكانی سه‌ر به‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ، كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی به‌سه‌ركرده‌وه‌و له‌ كارو چالاكی و كێشه‌كانیانی كۆڵیه‌وه‌. ئه‌مڕۆ 30ی كانونی دووه‌می 209  له‌ سه‌ردانێكی مه‌یدانیدا پ.ی.د.ئالان فریدون علی امین سه‌رۆكی زانكۆی …

29 كانونی دووه‌م

بەدروشمی ( زانست – داهێنان ) دەست بە پەخشی كەناڵێكی نوێ دەكەین

زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە مەراسیمێكدا بەدروشمی ( زانست – داهێنان ) كاتژمێر 4ی پاشنیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە 2019/1/31 پەخشی ئەزموونی كەناڵێكی ناوخۆیی تایبەت بەخۆی بەناوی ( SPUHD ) دەستپێدەكات. مەراسیمی كردنەوەی كەناڵە نوێیەكە، بەچاودێری د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی‌و …