سیمپۆزیۆمی “بەرەو سیستمێکی بەرهەمهێنانی خۆراکیی ئاسایش و تەندروست” ده‌ستپێكرد
به ئامانجی پێشخستن و گەشەپێدانی کشتوکاڵ و سیستەمی بەرهەمهێنانی خۆراکییە لە هەرێمەکەماندا و دروستکردنی تۆڕێکی پەیوەندی بەهێزە لە نێوان دەزگاکانی توێژینەوەی زانستی، بەرهەمهێنەر، بەکاربەر، و سەرجەم خاوەن بەرژەوەندییەکان لە بواری کشتوکاڵی و چالاکی بەرهەمهینانی خۆراکی و ڕیشاڵی لە ناوچەکەماندا و کارکردن بە پێوەری زانستی و بنەما نێودەوڵەتییەکان لە جیهاندا و ڕێكخستنى ئەم بواره لەگەڵ هەلى كار له هه رێمى كوردستاندا و له ساڵیادی دامه‌زراندنی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و لە درێژەی كاروچالاکییه ئەکادیمییەکانیدا، سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، هه‌ستا بە ڕێکخستنی سیمپۆزیۆمێک به‌ناونیشانی “بەرەو سیستەمێکی بەرهەمهێنانی خۆراکیی ئاسایش و تەندروست” کە تێیدا چوار سیمینار پێشکەش دەکرێت لە لایەن ئەندامانی گرووپی توێژینەوەی زانستە کشتوکاڵییەکان لە زانكۆى پوليتەكنيكي سلێمانی .
به ئاماده‌بوونی پ.د . سۆران ابوبكر یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆكاروباری زانستی و خویندنی باڵا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌توێژه‌ران و مامۆستایانی زانكۆ سیمپۆزیۆمی بەرەو سیستەمێکی بەرهەمهێنانی خۆراکیی ئاسایش و تەندروست له هۆڵی Lynxes ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد ، سیمپۆزیۆمەكه بە سپۆنسەری کۆمپانیای چوارچرای نوێیە و ئامانج لێی ناساندنی گرووپی توێژینەوی زانستی کشتوکاڵیی سەنتەری توێژینەوەی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی یە کە تیمێکی شارەزا لە بوارە جیاوازەکانی کشتوکاڵ تیایدا سەرقاڵی توێژینەوەن.
له‌لایه‌ن پ.د . سۆران ابوبكر یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆكاروباری زانستی و خویندنی باڵا ووتارێك پێشكه‌شكراو گرنگی ووروژاندنی بابه‌تی ئاسایشی خۆراكی به‌رزنرخاند كه زه‌روره‌تی هه‌نوكه‌ییه و پێویسته ده‌زگاو ناوه‌نده تایبه‌تمه‌نده‌كان به‌و بواره هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن و زانستیانه بتوانین ڕوبه‌ڕوی گشت ئه‌و ئاسته‌نگانه ببینه‌وه كه كۆمه‌ڵگای كوردی توشی كێشه‌ی ته‌ندروستی بكات .
م.شێركۆ كریم به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ئاماژه‌ی كرد به هه‌ستیاری بابه‌تی ئاسایشی خۆراك كه به‌پێویستیان زانی له‌م كات و ساته‌دا سیمپۆزیۆمه‌كه‌ی له‌سه‌ر بونیاد بنێن، هه‌روه‌ها هیوای خواست بڕیار‌و ڕاسپارده‌كانی سیمپۆزیۆمه‌كه كاری جددی له‌سه‌ر بكرێت له‌پێناو به‌رگری له ته‌ندروستی خه‌ڵكی كوردستان.
له سیمپۆزیۆمه‌كه‌دا چوار سیمینار له‌لایه‌ن به‌ڕێزان:
هه‌نار ئازاد عبدالرحمن / سیمیناری ئاسایشی خۆراك و سیستمی به‌رهه‌مهێنانی خۆراكی له‌هه‌رێمی كوردستاندا پێشكه‌ش ده‌كات.
ڕێبوار احمد مصطفی / سیمیناری بارودۆخی ئێستای به‌كارهێنانی قڕكه‌ره كیمیاییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستاندا پێشكه‌ش ده‌كات.
هێمن ابوبكر نعمه / سیمیناری كشتوكاڵی به‌رده‌وام و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ده‌رده كشتوكاڵییه‌كان پێشكه‌ش ده‌كات.
دژوار زاهر لطیف / سیمیناری بایۆتێكنۆلۆجی و كۆنترۆڵكردنی ده‌رده كشتوكاڵییه‌كان: به‌كارهێنانی جینی به‌رگریكار بۆ سیستمێكی كۆنترۆڵكاری پته‌و پێشكه‌ش ده‌كات.