
لێكگه‌یشتنێكی گرنگ له‌نێوان زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و زانكۆی نۆتینگهامی به‌ریتانی واژۆكرا
له چوارچێوه‌ی کار و چالاکییه نێوده‌وڵه‌تیه‌کانی زانکۆی پۆلیته‌کنیکی سلێمانی ـ ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 28ی ئاداری 2019 پ.ی.د. ئالان فه ره‌یدون عه‌لی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆ واژۆی ڕێکه‌وتنامه‌یه‌کی لێکتێگه‌یشتنی گرنگی ئه نجامدا له‌گه‌ڵ یه کێک له زانکۆ هه‌ره به‌ناوبانگه‌کانی به ڕیتانیا و جیهان ئه ویش زانکۆی نۆتینگهامه له به ڕیتانیا.
دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه له نێوان هه‌ردوو زانکۆ بۆ زیاتر له سێ مانگ توانرا واژۆی ڕێکه‌وتنێکی زۆر گرنگ ئه نجام بدرێت له‌گه‌ڵ زانکۆی ناوبراو که زۆرترین خزمه‌ت به بواری ئاڵوگۆڕی زانیاری و ستافی زانستی ده‌کات، هه روه‌ها ده‌رفه‌ت بۆ ئه‌کادیمیان و توێژه‌رانی هه‌ردوو زانکۆ ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ ئه‌نجامدانی کاری هاوبه‌ش و توێژینه‌وه‌ی زانستی هاوبه‌ش.
شایه‌نی باسه دامه‌زراندنی زانکۆی نۆتینگهام ده‌گه‌ڕێته وه بۆ ساڵی 1881 وه و له مساڵانه‌ی دوایشدا لق و کامپه‌سی زانکۆکه‌ی له هه‌ریه‌ک له وڵاتانی ( چین و مالیزیا) کردۆته‌وه.