
سه‌رۆكی زانكۆ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رو لێپرسراوی هۆبه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ كۆبوه‌وه
به‌مه‌به‌ستی ڕێكخستنه‌وه‌ی ده‌وامی ڕۆژانه‌و گفتوگۆ‌و ڕاوێژ له‌سه‌ر ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه پێویسته له‌داهاتوودا بنرێت ، پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدوون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رو لێپرسراوی هۆبه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ كۆبوه‌وه.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27ی ئاداری 2019 ، پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدوون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به‌ئاماده‌بوونی یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان و لێپرسراوانی هۆبه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ كۆبویه‌وه.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا ، پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدوون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ده‌ستخۆشی و سوپاسی خۆی و ئه‌نجومه‌نی زانكۆی گه‌یانده سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رو فه‌رمانبه‌رانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ كه له‌ماوه‌ی ڕابردوودا لێبڕاوانه خزمه‌تی زانكۆیان كردوه و نه‌یانهێشتوه به‌هیچ جۆرێك ده‌وامی زانكۆ بوه‌ستێت سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی چه‌ندین هه‌نگاوی دڵخۆشكه‌ری هه‌ڵگرتووه به‌ئاراسته‌ی زیاتر بوژاندنه‌وه‌ی زانكۆ‌و هاتنه پێشی له ڕیژبه‌ندی نیشتمانی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان و جیهاندا.
به‌ڕێزیان خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری پاشه‌كه‌وتی موچه‌و هیوای خواست موچه‌خۆرانی زانكۆ‌و گشت موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ژیانێكی شایسته به‌رنه سه‌ر و دووربن له‌هه‌ر كێشه‌و ئاسته‌نگێك.
ته‌وه‌رێكی تری قسه‌كانی سه‌رۆكی زانكۆ بریتی‌بوو له‌ئاساییكردنه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران و ڕایگه‌یاند چۆن له ساڵانی ڕابردوودا و له كاتی قه‌یراندا دڵسۆزانه به ئه‌ركه‌كان هه‌ستاوین پێویسته بۆ له‌مه‌ودواش چالاكانه‌تر خزمه‌ت به زانكۆ و پرۆسه‌ی خوێندنی باڵا بكه‌ین.
له‌كۆتاییدا پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدوون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی دوباره سوپاس و ده‌ستخۆشی خۆی و ئه‌نجومه‌نی زانكۆی ئاراسته‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆ كرد و هیوای خواست به هه‌وڵ و تێكۆشانی هه‌موو لایه‌ك زانكۆ بگه‌یه‌نینه ئاستێكی باڵاتر.