
بڕوانامه‌ی ده‌رچوون به‌خشرایه خوێندكارانی به‌شدار له‌خولی هاوینه
به‌ئامانجی ڕاهێنان و مه‌شقپێكردنی خوێندكاران و به‌خشینی زانیاری و زانستی زیاتر و ئاماده‌كردنیان بۆ نێو بازاڕی كار‌و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كاربۆیان، له‌پاش بینینی خولێكی 150 كاتژمێری له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی 100 خوێندكار بڕوانامه‌ی ده‌رچوونیان پێبه‌خشرا.
كاتژمێر 10 ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27 ی ئاداری 2019 به‌ئاماده‌بوونی پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆ‌و یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ پ.ی.د. دانا احمد و پ.ی.د. سۆران ابوبكر ، سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی هه‌لی كار(CDC)زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له ڕێوڕه‌سمێكدا بڕوانامه‌ی ده‌رچوونی خولی هاوینه (INTERNSHIP) به‌خشیه 100 خوێندكاری به‌شداربوو كه ئه‌م پرۆژه‌یه ڕاسته‌وخۆ نوسینگه‌ی به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌رپه‌رشتی ده‌كات.
له ووته‌یه‌كیدا م.نه‌ورۆز مصطفی به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی هه‌لی كار(CDC) پیرۆزبایی خۆی گه‌یانده خوێندكاران و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتری بۆ خواستن ، پاشان باسی له كردنه‌وه‌ی خوله‌كه كرد و ئه‌و هه‌نگاوه پێویستانه‌ی كه گرتویانه‌ته به‌ر بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌كه‌و ده‌ستخۆشی گه‌یانده نوسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم بۆ هاوكاری و پاڵپشتییان .
پ.ی.د. ئالان فه‌ره‌یدون علی ئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له ووته‌یه‌كیدا وێڕای پیرۆزبایی به‌ڕێزیان و ئه‌نجومه‌نی زانكۆ پیرۆزبایی له خانه‌واده‌ی خوێندكارانیش كرد كه ئه‌مڕۆ ڕۆڵه‌كانیان ئاماده‌كراون بۆ ئه‌وه‌ی له بازاڕی كاردا هه‌لی گونجاویان بۆ بڕه‌خسێنێت تا به‌پێ ی پسپۆرییان كاریان ده‌ست بكه‌وێت. لای خۆیه‌وه ڕایگه‌یاند كه زانكۆ به‌رده‌وام ده‌بێت له فێركردن و ڕاهێنان و مه‌شقپێكردن و پێگه‌یاندنی كادری به‌توانا له‌نێو خوێندكارانی زانكۆدا له‌پێناو خزمه‌تكردنی هه‌رێمی كوردستان و ده‌سته‌به‌ركردنی ژیانێكی ئاسووده بۆ خوێندكاران و خانه‌واده‌كانیان، سوپاس و ده‌ستخۆشی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی گه‌یانده به‌ڕێز كاك قوباد تاڵه‌بانی بۆ هاوكارییه به‌رده‌وامه‌كانی و پشتگیری و پشتیوانی خوێندكاران كه ئه‌م پرۆسه‌یه ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن نوسینگه‌ی به‌ڕێزیانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.
دوابه‌دوای ئه‌وه سێ خوێندكاری به‌شدار چیرۆكی به‌شداری و چۆنێتی فێربوون و سه‌ركه‌وتنیان له‌خوله‌كه‌دا پێشكه‌شكرد.
له‌كۆتاییدا له‌لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆ‌و یاریده‌دران و سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی هه‌لی كار(CDC) بڕوانامه‌ی به‌شداربوونی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌خشرایه خوێندكاره سه‌ركه‌وتووه‌كانی خوله‌كه.
بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر جۆر‌و چۆنێتی به‌ڕێوه‌چوونی خولی هاوینه (INTERNSHIP) م.سامان صالح فرج به‌م شێوه‌یه بۆ سایتی زانكۆ دوا