Back

زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و یۆنامی ئیڤێنتێكی هاوبەش ئەنجام دەدەن

بەئامانجی ئەنجامدانی ئیڤێنتێكی هاوبەش لەسەر مافی كەمینەكان و ژنان و مناڵان، شاندێكی یۆنامی ئۆفیسی هەولێر سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی كرد. ئەمڕۆ سێشەممە 2019/3/26 شاندی رێكخراوی نێودەوڵەتی یۆنامی ئۆفیسی هەولێر كە پێكهاتبوون لە بەڕێز ( زیتۆ سیانی ) و د.هاوژین و هەروەها كاك هەردی لە رێكخراوی فیوچەر سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆیان كرد و لەلایە ن پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی سەرۆكی زانكۆ و م.بە ختیار عبید شەریف بەڕێوەبەری پە یوەندییە نێودەوڵەتییەكانی زانكۆوە پێشوازیان لێكراو گفتوگۆ و رێككەوتن كرا لەسەر ئەنجامدانی ئیڤێنتێكی هاوبەشی نێوان زانكۆ و یۆنامی لەسەر مافی كەمینەكان و ژنان و مناڵان كە وا بڕیاڕە لە 11ی نیسانی 2019 ئەنجام بدرێت. شایەنی باسە لەم دانیشتنەدا هەریە ك لە بە رێزان پ.ی.د.محەمەد بابكر راگری كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی و د.چیا راگری پەیمانگای تەكنیكی كەلار ئامادەبوون.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile