Back
17 ئه‌یلول

سبەینێ زانکۆلاین بۆ دەرچووانى دوانزه‌ی ئامادەیی کارادەکرێت

پرۆسه‌ی پێشکەشکردن بۆ وه‌رگرتنی ده‌رچووانی دوانزه‌ی ئاماده‌یی له‌ زانكۆكانی كوردستان دەستپێدەکات و لە سبەینێوە یەکشەممە ڕێکەوتى (2022/9/18) لە سەعات (8)ى بەیانى، زانكۆلاین بۆ ماوەى (10) رۆژ بۆ دەرچووانى دوانزەى ئامادەیى کارا دەکرێت. د.ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى …

16 ئه‌یلول

وۆرکشۆپێکی زانستی لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ بەڕێوەچوو

لەدرێژەی چالاکییە زانستییەکاندا، رۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 13ی ئەیلوول 2022 بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و چالاکییەکان لەسەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، وۆرکشۆپێکی زانستی لە بەشی “دیزایینی باخچەکان” بەناونیشانی “Updating Subject Workload Distribution in Bologna Process 2022-2023 for Garden Design Department” لەپەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ …

15 ئه‌یلول

ماستەرنامەیەك لەبواری كارگێڕی پەسەندكرا

ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێكەوتی 15-09- 2022 لەهۆڵی سمیناری كەمپی كۆلێجە تەكنیكیەكانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و بەئامادەبونی پ.ی.د.حەكیم عوسمان حەمید ڕاگری كۆلێجی تەكنیكی كارگێڕی و سەرۆك بەشی تەكنیكی كارگێڕی ، گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندكاری خوێندنی باڵا (نیهایەت ئیسماعیل جەمال ) به‌ناونیشانی (الوعي الاستراتيجي …

15 ئه‌یلول

کۆرسی ڕاهێنان و فێرکاری ژینگەیی له‌ په‌یمانگای ته‌كنیكی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌كۆتا هات

به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌گۆڕانكارییه‌ ژینگه‌ییه‌كان و چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ژینگه‌، ڕۆژی چوارشەممە 14 ی ئه‌یلولی 2022 لەپەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجەو به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگەی ژینگەی هەڵەبجە، مەراسیمی کۆتایی کۆرسی ڕاهێنان و فێرکاری ژینگەیی بەڕێوەچوو وه‌ بڕوانامەی بەشداریكردن دابەشکرا. به‌سه‌رپه‌رشتی فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی …

15 ئه‌یلول

دەستەی خوێندنی تەکنیکی له‌ عێراق، بانگهێشتی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ده‌كات بۆ كۆنفرانسێكی زانستی

به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆكی نوێی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ، ئەمڕۆ پێنجشەممە 15 ی ئه‌یلولی 2022 پ.ی.د.هوشیارعبداللە عزیز سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و به‌ئاماده‌بوونی پ.د. سۆران ابوبکر محمد و د. بەختیار عبید شریف یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندكاران، …

15 ئه‌یلول

زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانیان كرد

به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆكی نوێی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ، ئەمڕۆ پێنجشەممە 15 ی ئه‌یلولی 2022 پ.ی.د.هوشیار عبداللە عزیز سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی به‌ئاماده‌بوونی پ.د. سۆران ابوبکر محمد و د. بەختیار عبید شریف یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندكاران،  …

14 ئه‌یلول

كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ژماره‌ 2 ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو

بۆ تاتوێكردنی چه‌ند پرسێكی زانستی تایبه‌ت به‌ ده‌ستپێكی پرۆسه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ و ئاماده‌كارییه‌كان ، ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ژماره‌ 2ی ساڵی نوێی خوێندنی گرێدا. سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشەمه‌ ڕێکەوتى ١٤ی ئەیلولی٢٠٢٢ له‌هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ، بەسەرپەرشتی پ.ی.د هوشیار عبداللە …

12 ئه‌یلول

خولێکی فێرکاری ئامێری (Total station) لە کۆلێجی تەکنیکی کەلار کرایەوە

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ١٢-٩-٢٠٢٢ کۆلێجی تەکنیکی کەلاری سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، بە هەماهەنگی یەکێتی ئەندازیارانی کەلار خولێکی فێرکاری لەسەر ئامێری تۆتاڵ ستەیشن ( Total Station) بۆ بەشێک لە ئەندازیارانی شاری کەلار کردەوە. خولەکە تایبەتە بە چۆنیەتی فێرکردن و کارپێکردنی …

12 ئه‌یلول

سوپاس و ڕێزلێنان ئاڕاستەی كۆلێج و پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجە دەكرێت

لە بەرامبەر کردنەوەی چەند خولێکی زانستی بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و پەرەپێدانی توانای گەنجانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە لە بەرەوپێشبردنی توانای مرۆیی و ئاستی هۆشیاری تاك لە مامەڵەكردن لەگەڵ خاوەن پێداویستی تایبەت، ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە و رێكخراوی فیدای نێودەوڵەتی سوپاسی …

12 ئه‌یلول

لە پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجە خولێکی هۆشیاری گەنجان بەڕێوەچوو

لەژێر ناونیشانی (ڕۆڵی ئاسانگه‌یشتن له‌ په‌ره‌پێدانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی گشتگیر و مافه‌كانی كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت) خولێکی هۆشیاری بۆ ژمارەیەک لە گەنج و کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجەی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەڕێوەچوو. خولەکە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ …