Back

گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندکارێکی بەشى ئەندازيارى میکانیک بەڕێوەچوو

لەچالاکییەکی نوێی زانستی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، ڕۆژی پێنجشەممە 2023/1/19 کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی له هۆڵی 2ی سەنتەری نێودەوڵەتی زمانی ئینگلیزی لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیكی سلێمانی، بە ئامادەبوونی سەرۆکی لیژنەی گفتوگۆی ماستەرنامەکە و ئەندامانی لیژنه، گفتوگۆی ماستەرنامەی (احسان جبار خماس)خوێندکاری ماستەر لە بەشی ئەندازیاری میکانیک بەڕێوەچوو.
دوای گفتوگۆیەکی چڕوپڕ و زانستیانە ماستەرنامەی خوێندکاری ناوبراو بە ناونیشانی (investigation the effect of heat teratments and carbon content on the damping properties of steet) پەسەندکرا.
لیژنەی گفتوگۆی ماستەرنامەکە پێکهاتبوون لە:
1-پ.ی.د.یاسین مصطفی احمد (زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی)سەرۆكى ليژنە
2-پ.ی.د.محمد طاهر محمد(زانكۆى صلاح الدین) ئەندام.
3-پ.ی.د.پەیمان صحبە احمد(زانکۆی کۆیە)ئەندام.
4-پ.د.حمید دویج لفتە(زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی) ئەندام و سەرپەرشتیار.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile