سه‌رۆك و ئه‌نجومه‌نی زانكۆ، كۆلێجی ته‌كنیكی كه‌لاریان به‌سه‌ركرده‌وه
به‌ئامانجی به‌سه‌ركردنه‌وه‌و به‌دواداچوون بۆ كاروباره كارگێڕییه‌كان و به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی خوێندن له كۆلێجی ته‌كنیكی كه‌لار، سه‌رۆكی زانكۆ‌و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ، كۆلێجی ته‌كنیكی كه‌لاریان به‌سه‌ركرده‌وه.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 19ی كانونی دووه‌می 2023 پ.ی.د.هوشیار عه‌بدوڵا عه‌زیز سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێری و دارایی و خوێندكاران و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ سه‌ردانی كۆلێجی ته‌كنیكی كه‌لاریان كرد‌و له‌لایه‌ن پ.ی.د.چیا محمد حه‌سه‌ن ڕاگری كۆلێج و یلریده‌ده‌رو مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكارانه‌وه به‌گه‌رمی پێشوازیكران.
له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا سه‌ره‌تا سه‌رۆكی زانكۆ سوپاسی ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌ی كرد له‌لایه‌ن ستافی كارگێری و ئه‌كادیمی كۆلێجی ته‌كنیكی كه‌لارو ڕایگه‌یاند ئه‌م كۆلێجه یه‌كێكه له‌دامه‌زراوه گرنگ و پڕبایه‌خه‌كانی زانكۆ‌و مه‌به‌ستمانه زیاتر بره‌وی پێبده‌یین بۆ خزمه‌تی پرۆسه‌ی خوێندن له ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان، چونكه خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه له‌خه‌باتی ڕزگاری نیشتمانیدا خه‌بات و قوربانی زۆریان به‌خشیوه‌ته ئه‌مڕۆی ئازادی كوردستان و هاوكات له‌ڕووی جوگرافی و ئابوریشه‌وه ناوچه‌یه‌كی گرنگه بۆ هه‌رێمی كوردستان .
له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا پ.ی.د.هوشیار عه‌بدوڵا عه‌زیز سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی دوپاتیكرده‌وه كه‌له‌پاش ده‌ستبه‌كاربونیان له‌ماوه‌ی حه‌وت مانگی ڕابردوودا هه‌رچییه‌كیان پێكرابێت بۆ خزمه‌تی كۆلێج و په‌یمانگاكانی زانكۆ به‌تایبه‌تتر كۆلێجی ته‌كنیكی كه‌لار درێغیان نه‌كردووه‌و له‌پلانیشیاندا هه‌یه كه هه‌وڵی زیاتر بده‌ن بۆ فراوانتركردنی ئه‌م دامه‌زراوه زانستییه‌و پشتیوانی خۆی و ئه‌نجومه‌نی زانكۆی دوپاتكرده‌وه بۆ هه‌ر هه‌نگاوێك بۆ پێشخستنی زیاتر كۆلێجه‌كه.
پ.ی.د.چیا محمد حه‌سه‌ن ڕاگری كۆلێجی ته‌كنیكی كه‌لار به‌خێرهاتنی شاندی باڵای زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كرد‌و زۆر خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌و ڕایگه‌یاند كه‌ئه‌مه گرنگی و ڕۆڵی زیاتر ده‌به‌خشێته پێگه‌ی كۆلێجه‌كه‌یان و كورته‌یه‌كی له‌سه‌ر كار‌و چالاكییه زانستییه‌كانیان خسته‌ڕوو، سوپاسی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان كرد بۆ ڕاپه‌ڕاندنی ئیش و كاره‌كانیان و هیوای خواست زیاتر‌و زیاتر هاوكاریان بن .
پاشان یاریده‌ده‌ری ڕاگرو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كۆلێجه‌كه‌و مامۆستایان ووته‌ی خۆیان پێشكه‌شكردو هیوایان خواست ساڵ له‌دوای ساڵ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی هه‌نگاوی گه‌وره‌تر بنێت به‌ئاراسته‌ی خزمه‌تكردنی پرۆسه‌ی خوێندنی باڵا‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی كوالێتی خوێندن و ده‌سته‌به‌ركردنی بازاڕی كار بۆ ده‌رچووانی زانكۆ. سه‌رنج و پێشنیاره‌كانی خۆیان خسته‌ڕوو، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆوه وه‌ڵامی پێویست درانه‌وه‌و ڕایگه‌یاند به‌پێی توانا‌و یاسا‌و ڕێنماییه‌كان هه‌رچی بكریت و له‌ده‌سته‌ڵاتماندابێت ده‌یكه‌ین و كردومانه تا ساڵ له‌دوای ساڵ له‌ڕیزبه‌ندی زانكۆكانی هه‌رێم و عێراقدا پله‌ی باشتر ببڕین و بتوانین خزمه‌تی زیاتر پێشكه‌ش به خوێندكاران و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران بكه‌ین.