ئاهه‌نگی ده‌رچووانی خولی 33هه‌مینی خوێندكارانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌كه‌لار به‌ڕێوه‌چوو
به‌چاودێری د.ئارام محمد قادر وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و به‌سه‌رپه‌رشتی پ.ی.د.هوشیار عه‌بدوڵا عه‌زیز سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و بەئامادەبوونی یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ‌و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ‌و سه‌رۆكی زانكۆی گه‌رمیان و په‌ڕله‌مانتاران و قائیمقامی قه‌زای كه‌لارو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی كه‌لارو ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حكومی و مامۆستایان و خوێندكارانی كۆلێجی ته‌كنیكی كه‌لار، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 19 ی كانونی دووه‌می 2023ز ئاهه‌نگی پۆلێكیتر له‌ده‌رچوانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی- كۆلێجی ته‌كنیكی كه‌لار، له‌هۆڵی بۆنه‌كان له‌قه‌زای كه‌لار به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
سه‌ره‌تای ئاهه‌نگه‌كه به‌ساتێك وه‌ستان و بێده‌نگی بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری كوردستان و ڕیگای زانست له‌گه‌ڵ سروودی ئه‌ی ڕه‌قیب ده‌ستیپێكرد.
پ.ی.د.هوشیار عه‌بدوڵا عه‌زیز سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له ووته‌یه‌كدا بۆ خوێنكارانی ده‌رچوو له‌كۆلێجی ته‌كنیكی كه‌لار پیرۆزبایی خۆی له خوێندكارانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كرد‌و هیوای داهاتوویه‌كی گه‌شی بۆ خواستن و خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌ئاماده‌بوونی له‌ناو خوێندكارانی ناوچه‌ی گه‌رمیانی قاره‌مان و دوژمن به‌زێندا، وه ڕایگه‌یاند ئه‌مڕۆ ئه‌و ڕۆژه‌یه كه‌ئێوه چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ن و جێگای سه‌ربه‌رزی و شانازیتانه‌و ئومێدتان زۆربێت كه ببنه كه‌سێكی خزمه‌تگوزارو دڵسۆز بۆ ووڵاته‌كه‌تان و خاوه‌ن كاری تایبه‌ت به‌خۆتان.
سه‌رۆكی زانكۆ ڕایگه‌یاند بارودۆخی كۆمەڵایەتی و ئابوری و بازاڕی كار لە ھەرێمی كوردستان گۆڕانكاری گەورەی بە خۆوە بینیوە، سیستمی دۆزینەوەی ھەلی كار لە شێوازی كلاسیكی دامەزراندن لە كەرتی گشتی گۆڕڕاوه بەمەیدانی ركابەری ھەبونی كارامەیی و لێهاتویی جۆراوجۆر ، بۆیه به‌بێ دوودڵی دەستمان داوەتە ئەنجامدانی ڕیفۆرمێكی ھەمە لایەنە لە خوێندنی باڵا دا كە ھاوتەریب بێت لەگەڵ پێداویستیەكانی بازاڕی كاری كوردستان، هه‌روه‌ها ووتی پێویسته زانکۆکان تەنها ئامانجیان پێدانی بڕوانامە نەبێت، تەنها شانازی کردن نەبێت بەژمارەی دەرچووان و پێگەمان لەریزبەندییەکان، بەڵكو ئێمە دەبێت زانکۆکانمان و ناوەندە ئەکادیمییەکانمان لەگەڵ دونیای پێشکەوتووی ئەمڕۆدا بگونجێنین و زانکۆکان و بازاڕی کار لەسەر یەک ئامانج کۆبکەینەوە، ئەویش پێشکەوتنی کۆمەڵگەو دەستخستنی هەلی کار‌و پێشخستنی ئاستی زانستی زانکۆکان و مامۆستایان و خوێندکارانمانە. له‌درێژه‌ی ووته‌كه‌یدا سه‌رۆكی زانكۆ ووتی جێی خۆشحاڵی و شانازیمانه ئه‌مڕۆ (33)هه‌مین خولی ده‌رچووانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ئه‌نجامده‌ده‌ین و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌خوێندكاران بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس و دبلۆم له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی وه‌رده‌گرن و ده‌بنه كادرێكی پێشكه‌وتووی نێو بواره جیاوازه‌كان چونكه زانكۆكه‌تان هه‌میشه له‌هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه زانستیانه‌دا بووه كه داهاتووییه‌كی پرشنگدار بۆ ده‌رچوان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات و ده‌بنه خاوه‌نی كار‌و پرۆژه‌ی تایبه‌ت.
پ.ی.د.هوشیار عه‌بدوڵا عه‌زیز سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ڕایگه‌یاند ئێمە لەزانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئێستا بەدوای بەدیهێنانی خەونێکەوەین کە پێمان وایە بەدیهێنانی گۆڕانکاری گەورە دروستدەکات و دەبینە هۆکاری پێشکەوتنی کۆمەڵگەو سەربەرزی بۆ خۆمان و مامۆستایان و خوێندکارانمان، ئەویش زیاتر‌و زۆرتر بەکرداری کردنی وانەکان و خۆگونجاندنمانە لەگەڵ پێویستی بازاڕی کار، بۆ ئەو مەبەستەش ماندوونابین و لە هەوڵەکانمان بەردەوامدەبین، هەموومان وەکو یەک تیم و پێکەوە خەونە گەورەکانی ئێوەی خوێندکارو خۆمان بەدیدەهێنین و ناوەستین تا سەردەکەوین. سه‌رۆكی زانكۆ ئاماژه‌یكرد به‌وه‌ی ساڵ به‌ساڵ له‌ڕیزبه‌ندی زانكۆكاندا‌و له‌ڕانكینگی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا زانكۆمان ئاستێكی باش و دڵخۆشكه‌ری بڕیووه كه‌ئه‌مه‌ش بێگومان بۆ دڵسۆزی و شه‌ونخونی مامۆستایان وفه‌رمانبه‌ران ده‌گه‌ڕێته‌وه به ئه‌نجامدانی چه‌ندین كۆنفرانس و وۆركشۆپ و سیمینار‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و چالاكی زانستی.
سه‌رۆكی زانكۆ دوپاتیكرده‌وه لەسەرەتای دەستبەکاربونیانەوە، هەوڵەکانیان چڕکردۆتەوە بۆ ئەوەی هەرچی توانا کارگێڕی و داراییەکانی زانکۆهەیە بۆ خزمەتی خوێندکاران بەکاری بهێنن، بۆ ئەو مەبەستەش لەرێگەی سەرجەم کۆلێج و پەیمانگاکانەوە توانیویانه چەندین هۆڵی وانە وتنەوە نوێبکەنەوەو کورسی خوێندن و پێداویستییەکانی دیکەی بۆدابین بکەن،له‌گه‌ڵ نۆژەنكردنه‌وه‌ی چەندین تاقیگەو چەندانی دیکەش لە بواری جێەجێکردندان بە دابینکردنی سەرجەم پێداویستییەکانیەوە، لەگەڵ ئەمانەشدا بەهاوکاری دڵسۆزان، زۆرترین پێداویستییەکانی بەشەناوخۆییەکان دابین بکرێت و خۆمان لەو ئامانجە نزیک بکەینەوە کە بریتییە لە ژینگەیەکی گونجاو بۆ خوێندکارانی بەشەناوخۆییەکان.
له‌كۆتایی قسه‌كانیدا سوپاسی خۆی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی گه‌یانده لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی ئاهه‌نگی ده‌رچووان و گشت ڕاگرو مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران كه سه‌رجه‌میان لێبڕاوانه كاریان بۆ سه‌رخستنی زانست و خوێندن كردوه و دوپاتی كرده‌وه كه زانكۆ درێژه به‌كاروانی خزمه‌تكردنی زانست و خوێندنی ته‌كنیكی ده‌دات و هه‌رچی له‌توانایاندا بێت درێغی ناكه‌ن.
پ.ی.د.چیا محمد حسن راگری كۆلێجی ته‌كنیكی كه‌لار له وته‌یه‌كیدا به‌خێرهاتنی هه‌موولایه‌كی كرد‌و ڕایگه‌یاند پیرۆزبایی له‌خوێندكاران و كه‌سوكاریان ده‌كه‌م به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی بڕوانامه‌كانیانه‌وه، هه‌روه‌ها ووتی جێی خۆشحاڵیه كه كۆلێجی ته‌كنیكی كه‌لار له‌ئه‌نجامی داواكاری خه‌ڵكی زانستخوازانه‌ی ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان و خه‌بات و تێكۆشانی چه‌ندین ساڵه دروست بوو وه تائێستاش به‌هه‌وڵی دڵسۆزان به‌رده‌وامه له‌خزمه‌تكردن، هه‌روه‌ها سوپاسی قوباد تاڵه‌بانی و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی كرد له پاڵپشتی و پشتیوانییه‌كان به‌رامبه‌ر به فراوانتركردنی كۆلێجه‌كه كه سه‌ره‌تا ته‌نها په‌یمانگای ته‌كنیكی كلار بوو، له‌كۆتایی قسه‌كانیدا ڕاگری كۆلێجی ته‌كنیكی كه‌لار ووتی جێی شانازیمانه كه‌ئه‌مڕۆ 795 خوێندكار بڕوانامه‌ی ته‌كنیكی له‌پسپۆری خۆیاندا وه‌رده‌گرن و ده‌خوازین ببنه پڕكه‌ره‌وه سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌لێنانه‌ی له‌ده‌زگاو دامه‌زراوه حكومی و كه‌رتی تایبه‌تتدا هه‌یه‌و ببنه كادرێكی دڵسۆز‌و لێهاتوو بۆ خزمه‌تكردنی هه‌رێمی كوردستان.
دواتر له‌لایه‌ن نوێنه‌ری خوێندكارانه‌وه ووتاری خوێندكاره ده‌رچوه‌كان خوێنرایه‌وه‌و پیرۆزبایی لە دەرچووانی خولی (33)هەمینی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كۆلێجی ته‌كنیكی كه‌لار كرد‌و دەستخۆشیان لە وەزارەتی خوێندنی بـاڵا و توێژینەوەی زانستی و سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و سەرجەم مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی كۆلیجه‌كه‌یان كرد كه پاڵپشتیان بوون بۆ گه‌یشتنیان به‌دواساته‌كانی خوێندن و به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه. ڕایگه‌یاند كه‌ئێمەى خوێندكارانيش ئەركی سـەرشانمانە بەوەفابين بەرامبەر بە گەل و ووڵات بۆئەوەى لە داهاتوودا هەریەكەمان بـەپێی پسپۆڕی و شارەزایی خۆمان خزمەت بە گەل و نیشتمان بكەين.
پاشان هاتنی كه‌ژاوه‌ی ئاڵای حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و 13 كۆلێج و په‌یمانگای سه‌ر به‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌گه‌ڵ سروودی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ده‌ستیپێكرد و دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش سه‌رۆكی زانكۆ‌و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به ڕێوڕه‌سم له‌سه‌ر سه‌كۆی ئاهه‌نگی ده‌رچووان ئاماده‌بوون.
له مه‌راسیمی ئاهه‌نگی ده‌رچووانی خولی 33هه‌مینی خوێندكارانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌لایه‌ن د.به‌ختیار عوبه‌ید شه‌ریف یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران، سوێندی یاسایی خوێنرایه‌وه‌و له‌لایه‌ن خوێندكارانه‌وه به‌ده‌نگی به‌رز ووترایه‌وه كه دڵسۆزبن بۆ كار‌و پیشه‌كه‌یان و خاكی هه‌رێمی كوردستان.
دوابه‌دوای ئه‌وه له‌لایه‌ن ڕاگری كۆلێجی ته‌كنیكی كه‌لار داوا له سه‌رۆكی زانكۆ كرا كه بڕوانامه‌ی شایسته به‌پێی پسپۆرییه جیاوازه‌كان ببه‌خشن به خوێندكاره ده‌رچووه‌كان.
سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ڕەزامەندی دەربڕی به به‌خشینی بڕوانامه‌ی ده‌رچوون به خوێندكارانی كۆلێجی ته‌كنیكی كه‌لار بۆ ساڵی خوێندنی 2021-2022.
پاشان دابەشکردنی خەڵات و دیاری بەسەر خوێندکارە یه‌كه‌مه‌كان به‌ڕێوه‌چوو کە بە سوپاسەوە دیارییەکان لەلایەن کۆمپانیاکانی مایۆرکا (مەریوان حاجی جمال) و كۆمپانیای المجازف (فائق نوری جاسم) و كۆمپانیای بروسکە (سەردار احمد صاڵح) دابینکراوەو له‌لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆ‌و سه‌رۆكی زانكۆی گه‌رمیان و یاریده‌ده‌رانییه‌وه به‌خشرایه خوێندكاران.
له‌كۆتایی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ ئاواز‌و گۆرانی شادی كوردیدا خوێندكاران به‌هه‌ڵپه‌ڕكێ خۆشییه‌كانی خۆیان ده‌ربڕی و كۆتایی به ئاهه‌نگه‌كه هێنرا.