Back

کۆبونەوەی ئاسایی ژمارە ٨ی ئەنجومەنی زانکۆ بەڕێوەچوو

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ 19ی كانونی دووه‌می 2023 کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە ٨ی ئەنجومەنی زانکۆ لە کۆلێجی تەکنیکی کەلار ئەنجامدرا. لەکۆبونەوەکەدا  تەوەرەکانی کارگێڕی و زانستی تاوتوێ کران، پاشان بە کۆی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ بڕیاردرا بە گۆڕینی کۆلێجی تەکنیکی کەلار بۆ دوو دامەزراوەی ئەکادیمی و زانستی کە خۆی لە کۆلێجی تەکنیکی کەلار و پەیمانگەی تەکنیکی کەلار دەبینێتەوە لەژێر ناوی (کەمپی کۆلێج و پەیمانگای تەکنیکی کەلار). ئەمەش دەبێتە قۆناغی یەکەم و دەستپێکێکی گرنگ بۆ دامەزراندنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان لە چوارچێوەی هەوڵەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا وتوێژینەوە زانستی بۆ دامەزراندنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان. ئەنجومەنی زانکۆ ئەم دەستکەوتە گرنگە دەکاتە دیاری بۆ خەڵکی خۆڕاگر و نیشتمانپەروەری گەرمیان و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، وەک چۆن لە ڕابردوودا لانکەی شۆڕش و قوربانیدانی گەلەکەمان بووە. دڵنیاین زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان شانبەشانی زانکۆی گەرمیان دەبێتە لانکەی زانست و مەعریفە و پێگەیاندنی کادری ئەکادیمی پیشەیی لە ئایندەدا.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile