کۆبوونەوەی ئەنجومەنی زانکۆ بەڕێوەچوو
پێشنیوەڕۆی چوارشەشەممە ڕێکەوتی ١٨/١/٢٠٢٣ کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە ٧ی ئەنجومەنی زانکۆ لە سەرۆکایەتی زانکۆ ئەنجامدرا.
سەرەتای کۆبوونەوەکە بە وتەی سەرۆکی زانکۆ دەستیپێکرد و گفتوگۆی چڕوپڕ لەسەر کۆمەلێک پرسی زانستی و ئەکادیمی کرا.
لە بەشێکی تردا تاوتوێی پلانی خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا) کراو بڕیاردرا بەرزبکرێتەوە بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی.