سیمینارێكی زانستی له‌سه‌ر سیستمی بەرگری ڕووەک به‌ڕێوه‌چوو
لە درێژەی کارەکانی لیـژنەی دڵنیایی جۆری و زانستخوازی بەردەوام لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندن و چالاكییه‌كان له‌سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٠٢٣/١/١٨ لە هۆڵی مامۆستا عوسمان و بەبەشداری بەشێکی بەرچاو لە مامۆستایان سیمینارێکی زانستی لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ له‌لایه‌ن د.شوان محمد صالح، مامۆستا لە بەشی کشتوکاڵی داپۆشراو، بەناونیشانی “Defense Mechanism in Plants Part 2: Biochemical Mechanism” پێشکەش کرا .
ناوبراو لە بابەتەکەیدا باسی لە سیستمی بەرگری ڕووەک كرد بەرامبەر نەخۆشی و مێرووەکان لەڕووی میکانیزمی کیمیاییەوە کە بریتییە لە دوو کۆمەڵ لە ئاوێتە کیمیاوییەکان کە گروپێکیان لەخودی ڕووەکدا هەیە و گروپی دووهەمیشیان ئەو ئاوێتە کیمیاویانەن کە لە دوای تووش بوون بەنەخۆشی و مێرووەکان بەمەبەستی بەرگری کردن لێیان دروست دەبن.