4 سیمینار لەبەشی تەكنكی میدیا پێشكەشكران
ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی 2023/01/18 لەهۆڵی ژمارە(2)ی بەشی تەكنیكی میدیای كۆلێجی تەكنیكی كارگێڕی زانكۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی و بەئامادەبونی د.شێركۆجەبار سەرۆكی بەشی تەكنیكی میدیا و مامۆستایانی بەش، ژمارەیەك سیمینار لەلایەن مامۆستایانی بەشەوە پێشكهشكران لەچوارچێوەی زانستی میدیادا.
سیمینارەكان بەسەرپەرشتی هۆبەی زانستی و خوێندنی باڵا ئەنجام درا
سیمیناری یەكەم بۆ (د.دریڤان عبدالقادر بكر) بوو بەناونیشانی الشروط الواجب توافرها لقیام دولە كوردیە.
سیمیناری دووەم بۆ (م.هاونیاز سامی صابر) بوو بەناونیشانی تایبەتمەندی پلاتفۆڕمەكانی سۆشیاڵ میدیا لە بڵاوكردنەوەی فیدیۆدا.
سیمیناری سێیەم بۆ (م.ی.ڕۆژان سیفور اسكەندەر) بوو، بەناونیشانی ڕۆڵی دایباب لەبەڕیوەبردنی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان لە خێزاندا.
سیمیناری چوارەمیش بۆ (م.ی. ئەركان رەئوف عزیز ) بوو بەناونیشانی لەمیدیای كوردیدا (Fact-checking).