لهبەشی تەكنیكی میدیا ژمارهیهك سیمیناری زانستی پێشكهشكرا
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێكەوتی 2023/01/19 لەهۆڵی ژمارە (2) لەبەشی تەكنیكی میدیای كۆلێجی تەكنیكی كارگێڕی زانكۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی و بهئامادهبوونی مامۆستایانی بەشەكە، ژمارەیەك سیمبنار پێشكهشكران.
سمیناری یەكەم لەلایەن د.یەحیا عومەر ڕێشاوی پێشكەشكرابەناونیشانی (سروشتی پەیوەندیی نێوان میدیاو سیاسەت، لەویلایەتە یەگكرتووەكانی ئەمریكا)
سمیناری دووەمیش بۆ م.بەناز ئەحمەد محمەد بەناونیشانی (تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان و برەودان، بەكەرتی گەشتیاری)
سێهەم سمیناریش بۆ د.بەهادین ئەحمەد محمەد بەناونیشانی (ڕۆڵی عەلادین سەجادی،لەبواری روناكبیریو ڕۆژنامەنوسی كوردیدا)
سیمناری چوارههمیش بۆ د.شێركۆجەبار محمەد بەناونیشانی (ڕۆڵی تەكنۆلۆجیای نوێی گەیاندن،لەژووری هەواڵی زیرەكدا)
كۆتا سیمناریش بۆ د.كارزان محمەد بەناونیشانی (رۆڵی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك لەروماڵی دیاردەی گەندەڵی لەهەرێمی كوردستاندا)
پێشكهشكرا.
بەگفتوگۆو سەرنجی ئامادەبووان لەسەر ناوەرۆكی سیمینارەكان و ووەڵامدانەوەیان لەلایەن پێشكەشكارانی سمینارەكان، كۆتایی بەسیمینارە زانستییهكان هات.